بۆ زامنكردنی به‌شدارییان له ریفراندۆم كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ئاگادارییه‌ك بۆ كوردستانیان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بڵاوده‌كاته‌وه

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا لەبارەی دەنگدانی هاووڵاتییانی كوردستان لە دەرەوەی وڵات بۆ ڕیفراندۆم، داوا دەكات له‌و واده‌یه‌یی كه دیاری كراوه ناوی خۆیان تۆماربكه‌نب ۆ ئه‌وه‌ی به‌ژدار بن له پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێیدا هاتووه” كه كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ئاگەداری هاووڵاتییانی كوردستان لە دەرەوەی وڵات دەكاته‌وه، بۆ زامنكردنی بەشداریتان لە پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە ڕێكەوتی 1ی ئەیلول تاوه‌كو 7ی ئەیلول، سەردانی ماڵپەری كۆمیسیۆن بكەن بۆ مەبەستی خۆتۆماركردن.
لە ئاگادارییه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە كراوە، لە ڕۆژی 1ی ئەیلول فۆڕمێكی تایبەت بە خۆتۆماركردن لەسەر ماڵپەری www.khec.krd دادەنرێت.
شایه‌نی باسه بڵاوكردنەوەی ئەو ئاگادارییه لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستانە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان كە بڕیارە ڕۆژی 25ی ئەیلولی ئەمساڵ بەرێوە بچێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یاندراو ئاگادارییه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانه له كوردستان:-