نێچیرڤان بارزانی: به‌دیهاتنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نزیكتر ده‌بێته‌وه
نێچیرڤان بارزانی رایده‌گه‌ێنێ، به هاوكاری ڕه‌وته دیموكراسیخوازه‌كان له سوێد و ئه‌وروپا و سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌دیهاتنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نزیكتر ده‌بێته‌وه .
ژماره‌یه‌ك سیاسه‌توان و په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی وڵاتی سوید له چه‌ند گوتارێكدا كه له ڕۆژنامه‌ی (سڤێنسكا داگبلادت) بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاوسۆزی و پشتگیری خۆیان بۆ پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌رده‌بڕن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی ئه‌و سیاسه‌توان و په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی ده‌كات و هیواخوازه كه به‌رده‌وام بن له پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ڕاگه‌یه‌ندراوه، له كاتێكدا كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له دژی دڕنده‌ترین ڕێكخراوی تیرۆرستی ده‌جه‌نگن بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌رێم و جیهان، پشتیوانیی ئێوه جێگه‌ی پێزانینه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به هاوكاری ڕه‌وته دیموكراسیخوازه‌كان له سوێد و ئه‌وروپا و سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌دیهاتنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نزیكتر ده‌بێته‌وه.