سهرۆكهۆزه عهرهبهكانی سنوری حهمرین بهڵێ بهشداری ریفراندۆم دهكهن
پشگیریهكانی ریفراندۆم سنورهكانی كوردستانی تهنیوه، تا دێت پشگیری له ریفراندۆم بهرفرهوان دهبێت و لهو باریهوه، بەگوێرەی لێدوانێکی بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی لە گەرمیان، سەرۆکهۆزەکانی سنووری حەمرین و ناوچەی گەرمیان پاڵپشتیی خۆیان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دووپات کردەوە.
عەرەبە رەسەنەکانی ناوچەی سنووری گەرمیان و سنووری حەمرین بەڵێنیان داوە کە بەشداری لە ریفراندۆم بکەن و دەنگ بە “بەڵێ” بدەن، (ئەکرەم ساڵح)، بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی لە گەرمیان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگهیاندووه”عەرەبە رەسەنەکانی سنووری حەمرین و ناوچەی گەرمیان پاڵپشتی پڕۆسەی ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و ژمارەیەک لە سەرۆکھۆز و کەسایەتی کۆمەڵایەتی عەرەب لە سنووری حەوزی حەمرین و ناوچەکانی جەلەولا، قەرەتەپە و سەعدیە سەردانی ئێمەیان کردووە و، دووپاتیان لەوەکردووەتەوە کە ئەوان پشتگیری لە ریفراندۆم دەکەن و دەڕۆنە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە “بەڵی” دەدەن.
بەگوێرەی لێدوانی ئەکرەم ساڵح ئەم عەرەبە رەسەنانە پێشوەختە گوتوویانە کە بەهەموو شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدان هەرێمی کوردستان دەوڵەتی سەربەخۆیی رابگەیەنێ، چونکە مافێکی سرووشتیی و دەستووری هەرێمی کوردستانە.
ئەمانە یەکەم سەرۆکهۆزو کەسایەتیی رەسەنی عەرەبیی نین کە پشتگیری لە ریفراندۆم دەکەن، پێشووتریش سەرۆکهۆز و کەسایەتییەکانی عەرەب لە ناوچەکانی دەشتیی نەینەوا، مەخموور و کەرکووک، پاڵپشتیی تەواویان بۆ ریفراندۆم دووپاتکردووەتەوە و، پێشوەختە ئەوان پەرۆشیان دەربڕیوە و دەڵێن ئیمە دەمانەوێ لە نێو دەوڵەتی کوردستاندا پارێزراو بین.
(ئەکەرم ساڵح) دەڵێ، ئەم عەرەبانەی سنووری حەمرین و گەرمیان داوایەکیان هەبوو کە ئەوانیش لە چوارچێوەی دەوڵەتی کوردستاندا گرەنتییان پێبدرێ، چونکە وەک گوتیان لەسەر خاکی کوردستان دەژین و ئیدی دەشیانەوێ لەگەڵ کوردستان بن.