ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایان په‌كه‌كه‌ رفێنراون له‌سلێمانی راده‌ستی ئێران كراون

 
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه‌ بۆ گه‌شت له‌دۆكان له‌لایان پارتی كرێكارانی كوردستان رفێنراون له‌لایان په‌كه‌كه‌وه‌، راده‌ستی سوپای پاسدارانی ئێران كراون، له‌ئێستاشدا بابه‌تی ده‌ركردنی نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ ئه‌نقه‌ره‌، كێشه‌ی گه‌وره‌تری لێ چاوه‌رێ ده‌كرێت”.
 
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ی توركیا كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی دۆكانی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی له‌لایان چه‌ند چه‌كدارێكی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ رفێنراو، گه‌یاندراوه‌ته‌ قه‌ندیل، پاشان راده‌ستی سوپای پاسدارانی ئێران كراون”.
 
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ توركیا كه‌سێكیان مامۆستایی زانكۆیه‌، ئه‌وه‌ی تریش تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌لایان په‌كه‌كه‌ راده‌ستی ئێران كراوه‌، له‌ئێستاشدا له‌ باره‌گایی سوپای پاسداران له‌ شاری شنۆیه‌ زیندانی كراون”.
 
چادوێرانی سیاسی پێان وایه‌ ده‌ركردنی نوێنه‌ری یه‌كێتی هۆكاری زۆر تێدا كۆكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سلێمانی له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو ده‌گوزه‌رێت، به‌ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ یاری مخابه‌راتیه‌ و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و توركیا بۆته‌ قوربانی ئه‌و یاریه‌ مخابه‌راتیه‌ی نێوان ئێران و په‌كه‌كه‌ و توركیا له‌ سلێمانی، چونكه‌، ئه‌م بڕیاره‌ له‌ناكاوانه‌، كه‌ توركیا له‌دژی یه‌كێتی ده‌ری كردووه‌، كه‌ هیچ پێشینه‌یه‌كی سیاسی تووندی نیه‌،، بێگومان یاریی مخابه‌راتین و گومانی زۆر له‌سه‌ره‌، به‌ڵام ئه‌م بۆته‌ هۆكاری قوربانی سلێمانی و یه‌كێتی له‌و یاریه‌دا”.
Back to top button