ڤیزای سلێمانی رانه‌گیراوه، ئه‌م ده‌نگۆیانه بۆ خوڵكردنه چاوی خه‌ڵكی سلێمانی بڵاو كراوه‌ته‌وه
فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌باره‌ی ده‌نگۆی پێنه‌دانی ڤیزا به خه‌ڵكی شاری سلێمانی، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و رایدهگهێنێت،پێدانی ڤیزای تورکیا بە خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری و گەشتەکانی نێوان سلێمانی – ئیستەنبوڵ نەوەستاون”.
هه‌ر له‌باره‌ی ده‌نگۆی پێنه‌دانی ڤیزا به خه‌ڵكی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كه له‌پاش داخستنی نووسینگه‌ی یه‌كێتی له‌ئه‌نقه‌ره و ناردنه‌وه‌ی نوێنه‌ری یه‌كێتی، ئه‌و ده‌نگۆیه بڵاو كرایه‌وه، تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رەتیدەکاتەوە، ده‌شلێـ” تاوەكو ئێستا هیچ كێشەیەك لە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ توركیا نییە”. ئاماژەی بەوەش کرد شەوی پێنجشەممە 24-8-2017 لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دوو گەشت لەنێوان سلێمانی و ئیستەنبوڵ ئەنجامدراون و رۆژانەش گەشت هەن”.
هه‌ر له‌باره‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی باشوری كوردستان له توركیاوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار نزیك له كونسوڵی توركیا رایگه‌یاند”لەم ماوەیەدا 17 کەس دیپۆرتکراونەتەوە، هۆکارەکەیشی ئەوەیە بە نایاسایی چوونەتە نێو خاکی تورکیا، هه‌ر له باره‌ی پێنه‌دانی ڤیزا به خه‌ڵكی سلێمانی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه‌ی كونسوڵی توركیا له كوردستان،لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆکەش گوتی: “پێدانی ڤیزا لەسەر ئاستی وڵاتە و لەسەر ئەستی پارێزگا نییە، بۆیە بابەتی پێنەدانی ڤیزا بە خەڵكی سلێمانی دوورە لە راستییەوە”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ده‌نگۆی پێنه‌دانی ڤیزا به‌خه‌ڵكی سلێمانی بۆ شاردنه‌وه‌ی گه‌مه‌یه‌كی مخابه‌راتی بوو كه ویستیان خۆڵ بكه‌نه چاوی خه‌ڵكی سلێمانی و راستی رووداوه‌كه بشارنه‌وه كه له‌سلێمانی چی ده‌گوزه‌رێت له پشت هاوڵاتیانه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌لایان چه‌ند میدیایه‌كی گوماناوی و چه‌ند نووسه‌رێكی سه‌ر به‌ده‌زگا مخابهراتیهكان بڵاوكراوه‌ته‌وه”.