كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان:بایاسا و جكومه‌تی هه‌رێم سه‌روه‌ر بن له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرژیه نه‌خوازراوه

له‌سه‌ر روداوه‌كانی چۆمان له‌نێوان پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه كه كوشتنی دوو برا و برینداربوونی دوو كه‌سی تری لێكه‌وته‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا رایده‌گه‌ێنێت”با یاسا و حکوومەتی هەرێم لە نێوانماندا حەکەم بن و ئەو گرژییە نەخوازراوە چارەسەر بکەن.
سکرتاریەتی کۆمەڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان په‌یامێكی له‌سه‌ر روداوه‌كان بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :-
بە داخەوە ئاگادار بووین کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک دێی گوندەژوور سەر بە ناحیەی چۆمان تێکهەڵچوونێکی نەخوازراو لە نێوان چەند کەس لە خەڵکی ئەو گوندە کە چەکدار بوون و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە روویداوە.
ئەو رووداوە کاتێک روویدا کە ئەو چەند هاووڵاتییە بە چەکەوە چوونە سەر شوێنی ئەو پێشمەرگانە و لە ئەنجامی ئەو ناخۆشییەدا تەقەیەک لە نێوانیاندا سەریهەڵدا و بە داخەوە دوو کەس لە خەڵکی گوندەژوور گیانیان لە دەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
ئێمە هێشتا لە وردەکاری ئەو رووداوە ناخۆشە و نەخوازراوە ئاگادار نین، بەڵام پێش هەموو شتێک پرسە و هاوخەمی خۆمان پێشکەش بە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو گیانبەختکردووانە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکە دەخوازین.
هەروەها داوا لە هەموو لایەنی پەیوەندیدار و خەڵکی خۆشەویستی گوندەژوور و چۆمان و هەموو گوندەکان دەکەین کە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ هێور کردنەوەی ئەو گرژییە و هێنانەوەی فەزای دۆستایەتی و برایەتی بۆ نێوانمان تێ‌بکۆشن، با یاسا و حکوومەتی هەرێم لە نێوانماندا حەکەم بن و ئەو گرژییە نەخوازراوە چارەسەر بکەن و نەیارانی کورد و هەرێمی کوردستانیش نەتوانن ئاژاوە بگێڕن و کەڵکی خراپی لێ وەرگرن.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
2017/8/25