بڕیارێك له حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زیانی مادیان به‌ركه‌وت له بومه‌له‌رزه‌كه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه هه‌موو زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین قه‌ره‌بوو بكاته‌وه،كه له‌چه‌ند رۆژی رابدروو به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه زیانیان به‌ركه‌وت.
(عومه‌ر حاجی) گوته‌بێژی ئیداره‌ی راپه‌رین سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه به زیانلێكهوتووان رایگه‌یاندوه”كه راپه‌رین هاوشێوه‌ی هه‌موو پارێزگا و ئیداره‌كانی دیكه، خاوه‌ن بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ حاڵەتی كتوپڕ و له‌ناكاو، ئێستاش لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه بۆ رووپێوكردنی هه‌موو زیانەكان و به‌پێی قه‌باره‌ی زیانه‌كان، ھاووڵاتیانی زیانلێكەتوو، قه‌ره‌بووی ماددی ده‌كرێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه سروشتیه و بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی تایبه‌تی دیاریكردووه.
هه‌ر له سه‌ر رۆشنایی ئه‌م بڕیاره، گوته‌بێژی ئیداره‌ی راپه‌ڕین ئه‌وه‌ی دووپاتكردۆته‌وه” كه بڕیاریش دراوه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه دابین بكرێت، كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه.
ئه‌وه‌یش یاوی باسه ” رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕینی هه‌ژاند جگە لە برینداربوونی ژمارەیەك ھاووڵاتی، زیانی ماددی به چه‌ندین ماڵ و باڵه‌خانه و قوتابخانه‌ی حكوومی گەیشت، به‌وهۆیه‌شه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه له رێگای ئیداره‌ی راپه‌ڕینه‌وه قه‌ره‌بووی زیانلێكهوتووان بكاته‌وه.