بارزانی له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی هاتۆته سه‌ر هێل داوای چاره‌سه‌ری به‌په‌له ده‌كات بۆ گه‌وره‌تر نه‌بوونی
پاش رووداوه‌كه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و قه‌زای چۆمان، كوژرانی دوو كه‌س و برینداربوونی چه‌ند كه‌سێكی تر، بۆ ئه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزیه‌كان زیاتر په‌ره‌نه‌سێنێت، له ئێستا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاتۆته سه‌رهێل بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه.
له‌و باریه‌وه رائید (هاوار ئەرگۆشی) گوتەبێژی پۆلیسی سۆران به رووداوی گوتبوو”كه له ئێستادا (مەسعود بارزانی) فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان راسته‌وخۆ هاتۆته سه‌رهێل بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه فه‌رمانیكردووه كه تەواوی دەزگا ئەمنییەكان لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی دۆخی گوندی گوندەژۆری قەزای چۆماندابن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو درووست نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی پێشبینیش نه‌ده‌كرا روویدا و رووداوەکە کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و چه‌ندین هاووڵاتی و كه‌س و كاری كوژراوه‌كه لە باڵەکایەتی بە چەکەوە هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بناری هەڵگۆرد سه‌رجه‌م باره‌گاكانی ئه‌و پارتانه‌یان سوتاند، ئه‌مه له كاتێكدایه له ئێستا خه‌ڵكی ئه‌و سنوره باس له تۆله‌كردنه‌وه ده‌كه‌ن له‌و حزب و كه‌سانه‌ی كه كه له‌و سنوره‌ن.
هه‌ر دوای رووداوه‌كه‌ش کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا داوای هێورکردنەوەی دۆخەکەی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەڵکی باڵەکایەتی ده‌كات و داواكاره حكومه‌تی هه‌رێم و یاسا سه‌روه‌ربن و دۆسیه‌كه یه‌كلای بكه‌نه‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و دۆستایه‌تی نێوانیان به فیتی هیچ كه‌س و لایه‌نێك تێكنه‌چێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ” ئێوارەی رۆژی هەینی 25/8/2017، لەسەر بڕینی دار دەمەقاڵێ لەنێوان چوار برای خەڵکی باڵەکایەتی و ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دروست بوو، پاشان درووست بوونی ته‌قه له نێوانیان پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دەستڕێژیی گوللەیان كردووه له ئاكامدا دوو برا كوژراون و دوانی تریش بریندار بوون.