قائیمقامیه‌تی قه‌زای چۆمان: تۆمه‌تبارانی رووداوه‌كه‌ی باڵه‌كایه‌تی خۆیان راده‌ستی دادگا كرد

پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی كێشه‌ی داربڕین كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان چه‌ند كه‌سێك و پارتێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌ ئاكامی رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی نێوانیان دوو كه‌س ده‌كوژرێ و دوو كه‌سی تریش بریندار ده‌بن، راسته‌وخۆ به‌ فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه‌كان ده‌درێت، له‌ ئێستاشدا، تۆمه‌تبارانی رووداوه‌كه‌ خۆیان راده‌ستی دادگا كردووه‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ فائیمقامیه‌تی سۆران رایده‌گه‌ێنێت” كه‌ پاش رووداوه‌كه‌ و هاتنه‌ سه‌ر هێلی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێستادا تۆمه‌تباران راده‌ستی دادگا كراون و به‌ پێی یاساكانی هه‌ریمی كوردستان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

راگەیاندراوێک لە قائیمقامیەتی قەزای چۆمان:-

رۆژی هەینی ڕێکەوتی 25/8/2017 لەگوندی گوندەژۆری سەر بەناحیەی حاجی ئۆمەران،  هێزە ئۆپۆزیسیونەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر چوار برای ئەو گوندە و دووانیان گیانیان لەدەست داو دووی تریشیان بریندار کرد.

لەئەنجامی دەست درێژی کردنەسەر باخچەی ئەو هاووڵاتیانەو بڕینی دار لەلایەن هێزی ئۆپۆزیسیۆنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی ناڕازی بوونی ئەو چوار برایە و درووست بوونی ناکۆکی ڕووبەڕووی پەلاماردانی ئەو چەکدارانە دەبنەوە، بەداخەوە هەریەک لە فرمان ئەسکەندەر و لوقمان ئەسکەندەر گیانیان لەدەست دا، وە هەریەک لە بەختیار ئەسکەندەر و مستەفا ئەسکەندەر برینداربوون.

هەردووای ڕووداوەکە لیژنەی ئەمنی قەزای چۆمان کۆبونەوەیەکی نائاسایی کرد، بریاری دا لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر تۆمەت باران بکرێ ، کە تۆمەتباران دوای خۆ ڕادەست کرنیان بەهێزە ئەمنیەکان ئێستا لەژێر چاودێری دادگاکانی  حکومەتی هەرێم دان، هاووڵاتیانی سنوری قەزاکەمان ئاگادار دەکەینەوە کە لەچوارچێوەی یاساکانی هەرێم مافەکانیان پارێزراو دەبێت.

Back to top button