بایده‌میر بۆ باخچه‌لی:هەوڵی دیاریکردنی چارەنووس لەلایەن باشوری کوردستانەوە مەشروعترین مافە، هەڕەشەکردن لەمە ناشەرعییە
هاوسەرۆکی هەدەپە له سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی سه‌رۆكی مەهەپە دیته وه‌ڵام و ده‌ڵێت” هیچ کەسێک ناتوانێت هەڕەشە لە 40 ملیۆن کورد بکات.
(عوسمان بایدەمیر) گوتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە پەرلەمانی تورکیا بەرپەرچی (دەولەت باخچەلی) سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)ی دایەوە و رایگه‌یاند: ئەم گوتانه‌ی باخچەلی شتێکی دابڕاو نییە لە گوتەکانی ئەردۆغان، سیاسەتی ئەردۆغانیش دابڕاو نییە لە سیاسەتی باخچەلی، بەکورتی دوژمنایەتیی کوردە، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه باش بزانن كه ماف و سنووری هیچ کەسێک نییە هەڕەشە لە 40 ملیۆن کورد بکات، هەوڵی دیاریکردنی چارەنووس لەلایەن باشوری کوردستانەوە مەشروعترین مافە، هەڕەشەکردن لەمە ناشەرعییە، هەمان دۆخیش بۆ کوردستانی رۆژئاوا دەگونجێت، بۆیه به‌هیچ شیوه‌یه‌ك قبوڵی ناكه‌ین هه‌ڕه‌شه بكریت له 40 ملیۆن كورد.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو له گوتارێكدا (دەولەت باخچەلی) سەرۆکی مەهەپە كه هه‌میشه دژه كورد بووه رایگه‌یاندبوو” كه ریفراندۆمی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی دەبێتە هۆی دروستبوونی جەنگ و كێشه له ناوچه‌كه.