هه‌ولێر:له‌ژێر دروشمی (به‌ره‌و ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كوردستان بۆ فیلم ده‌ست پێده‌كات
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر له‌ژێر دروشمی (به‌ره‌و ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كوردستان بۆ فیلم ده‌ست پێده‌كات
وا بڕیاره له ڤیستیڤالهكهدا 46 فیلمی جۆراوجۆری كوردی له فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایش ده‌كرێن، له‌وانه 36 فیلم كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵ ده‌كه‌ن، (16 فیلمی كورت، 8 فیلمی درێژ، 8 فیلمی دۆكیۆمێنتاری، 4 فیلمی ئه‌نیمه‌یشن، 10 فیلم) وه‌ك فیلمی نمایشی فێستیڤاڵ
هه‌ر له وچارچێوه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م ڤیستیڤاڵه بۆ پرسی ریفراندۆ و سه‌ربه‌خۆی كوردستام، بڕیاره له ڕۆژانی 27/8/2017دا چه‌ند زنجیره پانێڵێك بۆ سینه‌ماكارانی كورد و عه‌ره‌ب به‌ڕێوه بچێت، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی پانێڵهكانیش تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕه‌وشی سینه‌ما ده‌بێت.
به‌شێك له‌و فیلمانه‌ی كه له فێتستیڤاڵهكهدا وه‌رگیراون، پێشتر چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانیان به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها به‌شێكیشیان بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شداریی فێستیڤاڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت” هه‌شته‌مین فێستسڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كوردستان بۆ فیلم، بڕیاره بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ له هه‌ولێر به‌رده‌وام بێت و له كۆتایی خه‌ڵاتی باشترین (ئه‌كته‌ری كوڕ، ئه‌كته‌ری كچ، ده‌رهێنه‌ر، وێنه‌گر، سیناریۆ) دیاری ده‌كرێت، هه‌روه‌ها فێستیڤاڵه‌كه به نمایشكردنی فیلمی سینه‌مایی (ئاڵای بێ وڵات)، له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی ده‌كرێته‌وه.