چهند جیاوازیهكی سهرنج راكێش له نێوان تواناكانی مرۆڤ و ئاژهڵ
خواكوڕك
- بۆڵت کە خێراترین مرۆڤە تا ئێستا و لە پاڵەوانێتی جیهانی 16 ی ئۆگەستی ساڵی 2009دا توانی بە خێرایی 44.7 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ڕابکات، بەڵام خێراترین ئاژەڵ هەڵۆی گەڕۆکە “شاهین” خێراییەکەی دەگاتە 389 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
- ئایمۆن سۆلیڤان خێراترین مرۆڤە لە مەلەوانیدا، کاتێک لە ئۆڵمپیکی 13ی ئۆگەستی 2008 دا بەخێرایی 7.56 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا توانی لە ناو ئاودا بڕوات، بەڵام ماسی چارۆکە دەتوانێت بە خێرایی 109.4 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بروات.
- بۆب بیمن لە بازدانی درێژدا تاکە مرۆڤە کە توانیوتەی لە ئۆڵیمپیکی 1968دا 8.9 مەتر باز بدات، بەڵام پڵنگی بەفرین دەتوانێت بۆ دوری 15.24 مەتر باز بدات.
- خافێر سترومایەر تاکە مرۆڤە توانیوتەی تا بەرزی 2.45 مەتر باز بدات و بەرز ببێتەوە، بەڵام جۆرێک لەبزنە کێوی ناسراو بە Klipspringer، دەتوانێت تابەرزی 7.62 مەتر بازبدات.
- ویلیام تروبریج پاڵەوانی ژێرە مەلەی ئازاد، توانیوتەی بگاتە قوڵی 132 مەتر بۆ ژێر ئاو. بەڵام نەهەنگی کوڤێر دەتوانێت بگاتە قوڵای 3218.7 مەتر بۆ ژێر ئاو.
سهرچاوه/ زانستی ههسارهی شهشهم