گۆمان له رووداوه‌كه‌ی چۆمان ده‌كرێت و سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش پێشمه‌رگه به‌چه‌ته ناو ده‌بات
هه‌ردوو هێزی پێشمه‌رگه‌ی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌ی شۆره‌شگێرانی كوردستان ماوه‌یه‌كه هێزه‌كانیان بردۆته‌وه، سه‌رسنور و وه‌ك پاڵپشتی بۆ خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه به‌ناوی راسان، ناو نراوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه زیاتر له 20 ساڵه ئه‌و هێزانه بۆ سه‌رخستنی ئه‌زموونی باشوری كوردستان، خه‌باتی شاخیان هه‌ڵپه‌سارد، له ئێستاشدا، له‌ژێر ناونیشانی گرێدانی خه‌باتی شاخ و شار، ده‌ستیان به‌قۆناغێكی نوێ خه‌بات كردووه”.
ئه‌م جوڵه‌ی هێزه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كۆمه‌ڵه‌ی شۆره‌شگێرانی كوردستان، له‌لایان ئێرانه‌وه بێ كاردانه‌وه نه‌بوو، چه‌ندین جار فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران، جگه له‌وه‌ی كه هه‌ره‌شه‌ی تووندیان له‌و پێشمه‌رگانه كرد، هه‌ره‌شه‌كان حكومه‌تی كوردستانیشی گرته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام بوون له خه‌باتی خۆیان، له‌نوێترین هه‌نگاودا ئێران به‌ته‌مایه ئۆپراسیۆنێكی دژی ئه‌و هێزانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌نجام بدات”.
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌ی قه‌زای چۆمان روویدا، كه تێیدا شه‌ڕ له‌نێوان سێ برا و پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆره‌شگێرانی كوردستان روویدا، بابه‌تی ئه‌و كێشه‌یه، نه‌ك ته‌نها له سیاقی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵكو له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌ك كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، وه‌ك رووداوێكی سیاسی و گه‌وره به‌یاننامه و هه‌ره‌شه و جنێودان چه‌ند میدیایه‌كی گوماناوی به‌م پێشمه‌رگانه گه‌یشتۆته، ئاستێك كه گومان له رووداوه‌كه بكرێت، به‌مه‌ش چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌مه ده‌ستێكی ئێرانی له‌پشته، رووداوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی گه‌وره ده‌كرێت”.
له‌و باره‌یه‌وه، رێكان سه‌باح نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ی چۆمان ده‌لێـ”ئه‌و چێشته‌ی چۆمان له مه‌تبه‌خی ئێران ئاماده كراوه، رووداوه‌كه‌ش له‌پێشمه‌رگه‌ی دیموكرات و كۆمه‌ڵه به ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ریفراندۆم تێكههڵشێڵاوه، دیمه‌نه‌كانی پاش رووداوه‌كه‌ی چۆمان كاردانه‌وه‌كان، ئه‌وه‌ندی تر پێشانی دا، كه مه‌تبه‌خی ئێران پێش رووداوه‌كه، ئامرازه‌كانی گه‌وره‌كردنی رووداوه‌كه‌ی پڕ فیشه‌ك كردووه، پێشمه‌رگه‌ی دیموكرات و كۆمه‌ڵه، روحی نه‌ته‌وه‌ی و سه‌روه‌ری كوردستان پێناسه ده‌كه‌ن، رووداوی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه چۆمان، ده‌بێت له‌سیاقی بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، نه‌ك بكرێت بابه‌تی سیاسی و به‌یاننامه‌ی له‌سه‌ر ده‌ربكرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر رووداوه‌كه، هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌چه‌ته ناویان ده‌بات و ده‌لێـ” له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی نووسیویه‌تی، كوشتنی ئه‌و دوو برایه له‌لایان چه‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، جێگای ئیدانه‌ی تووند و داواشی كردووه له‌و ناوچانه ده‌ربكرێن”.
موسلیم ڕایاتی، بەرپرسی مەڵبەندی سۆرانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاماژەی بە ڕووداوی کوژرانی دوو براکەی گوندی (گوندەژۆر)ی سنووری شارۆچکەی چۆمان کردووە و پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە ”چەتە“ ناو بردووە.
هه‌ر له‌و باریه‌وه قایمقامی چۆمان(ئەحمەد قادر) ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەو پێشمەرگانەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان کە دوو براکەی گوندی گوندەژۆریان کوشتووە، خۆیان ڕادەست کردووە و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە”.