به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو چوار پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتیه‌ك بریندار ده‌بن

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌گه‌ له‌ سنوری گوندی خه‌رابه‌رووت، چوار پێشمه‌رگه‌ بریندار ده‌بێ له‌گه‌ڵ خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌ هاووڵاتیه‌كی مه‌ده‌نیه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆ مبێكی چێندراو به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ چوار پێشمه‌رگه‌ بریندار ده‌بن له‌گه‌ڵ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌ هاووڵاتیه‌كی مه‌ده‌نیه‌ و ده‌ست و قاچێكی ده‌ست به‌جێ په‌ڕیوه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان” ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌كانی لیوای پێنجی شاره‌زوور فه‌وجی چواردا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چوار پێشمه‌رگه‌ب ریندار بوون و ئێستا له‌ ژێر چاودێری پزیشكدان.

 

Back to top button