وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌ڵامێكی كه‌مه‌ر شكێن و توندی موفتی عێراق ده‌داته‌وه‌ به‌ نه‌فام له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی ووتەكانی موفتی عێراقی دایەوە , رایده‌گێنێت” ئێمە پێت دەڵێین باشتروایە خەریكی ماڵی سوننی بیت مەگەر جارێ ھەر سوننەكانیش متمانەت پێ بكەن و بڕوایان بە فتواكانی تۆ بێت. وا بزانین سەد ساڵێكت دەوێت تا چەند كەسێك بڕوات پێبكات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتوو له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌”مەھدی سومەیدەعی” بەناوی موفتی سوننەكانی عێراق، لە چەند شوێنێكدا قسەی نەفامانە و ناحالی بە خەڵكی كوردستان دەكات، سەروبەندی قسەكانی بەھەرزەكارێكی سیاسی دەچێت كە نازانێ مەلە لە ئاوی رۆشندا بكات.

 

دەقی ڕاگەرەندراوەكەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم:-

 

لە ڕێكەوتی 2017/8/21 لە دیمانەیەكی رۆژنامەی سەباحی سەر بە حكومەتی عێراقی چاوپێكەوتنێكیان لەگەڵ مەھدی سومەیدەعی بەناوی موفتی سوننەكانی عێراق، لە چەند شوێنێكدا قسەی نەفامانە و ناحالی بە خەڵكی كوردستان دەكات، سەروبەندی قسەكانی بەھەرزەكارێكی سیاسی دەچێت كە نازانێ مەلە لە ئاوی رۆشندا بكات.

لەقسەكانیدا دەڵێت: ریفراندۆمی كوردستان جۆرێكە لە ئیرھاب و تیرۆر! ئێمەش دەڵێین نە لە ریفرادوم تێگەشتووی و نە لە مانای تیرۆر دەزانی، چونكە بۆ كەسێكی وەك تۆ نیە باسی چارەنووسی خەڵكی كوردستان بكات و ئێستا ئێمەین دەناڵێنین بەدەستی تیرۆرەوە و شەڕ لەگەڵ تیرورستان دەكەین، وا دیارە وەك عەرەب دەلێن (نایم ورجلیه بالشمس). لە شوێنێك تردا دەڵێت: ئەم ریفرادومە سەر ناگرێت و دەبێتە پەرتەوازی كورد!

ئێمە پێت دەڵێین باشتروایە خەریكی ماڵی سوننی بیت مەگەر جارێ ھەر سوننەكانیش متمانەت پێ بكەن و بڕوایان بە فتواكانی تۆ بێت. وا بزانین سەد ساڵێكت دەوێت تا چەند كەسێك بڕوات پێبكات.

ھەر لەم دیدارەدا بەشان و باڵی ھێزە چەكدارەكانی میلیشای حەشدی شەعبی ھەڵدەدات و ناوی ھێزی پێشمەرگە ناھێنێت، ئەمەش نیشانەی ناخە نامۆكەیەتی كە بە تاكە چاوێك شتەكان دەبینێت. ئێمە بە بیری تۆ و ئەمسالی تۆ دەھێنینەوە كە زاناكانی ئێمە بوون سەد ساڵ زیاتر موفتی عیراق بوون، دوایینییان مامۆستا عەبدولكەریمی مودەریس بوو كە ھیچ گوتار و فەتوایەكیان نەدا دژ پێكاتەكانی عێراق و ئازاری ھیچ نەتەوەیەكیان نەدەدا، بەڵام ئێستا بەداخەوە كەسێك بە ناوی ئەو شوێنەوە قسە دەكات كە مەرجی بانگدانیشی تێدانیە، بگرە دەیەوێت ببێتە موفتی.

لێرەوە ڕادەگەیەنین بەھێچ شێوەیەك ئەم جۆرە ناماقولیانە لە ھیچ كەس قبول ناكەین و بە ناوی مەلا و شێخ و موفتییەوە لێدوانی نارێك بدات. سەر بەرزین بە ھەڵبژاردنی جەماوەری بەشەرەفی كوردستان و خۆینی شەھیدانی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، نمونەی وەك ئێوەش باشتر وایە خۆی لەم بابەتانە بەدور بگرێت، چونكە نە لێدەزانی و نەفێریش دەبێت كە موفتی دەبێت چۆن قسە بكات.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی

2017/8/26

Back to top button