وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا به جارێك و له یه‌ك كاتدا سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) كۆده‌بنه‌وه.
وا بڕیاره ئه‌مرۆ شه‌ممه 26/8/2017 هه‌ردوو وه‌زیری فه‌ڕه‌نسی، (فلۆرانس پارلی) وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا و (جان ئیف لۆردیان) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بگه‌نه هه‌ریمی كوردستانپ اش سه‌ردانیان بۆ عێراق و كۆوبنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی باڵای به‌رپرسانی عێراقی، كه یه‌كه‌م دیداریان له‌گه‌ڵ عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌بێ، پاشان سه‌فه‌ری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ بارزانی كۆده‌بنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه” كه هه‌ردوو وه‌زیره‌كه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوون، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سه‌ردانی دوو وه‌زیره فه‌ڕه‌نسییه‌كه، بۆ سوپاسی ھێزی پێشمەرگە و گەلی کوردستان و ده‌ربڕینی پشتیوانی فەڕەنسایە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی و هه‌ولێر و پاریسه له زۆر ڕووه و چه‌ند ته‌وه‌ره‌ێكی تریش باسده‌كرێ.