فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی وه‌ڵامی گۆڕان له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ده‌نه‌وه
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌وان مه‌رجیان هه‌یه، بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و مه‌رجه‌كه‌شیان نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، به‌ڵام له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی گۆڕان ده‌ده‌نه‌وه، ده‌لێن، مه‌رجی نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان مزایه‌ده‌ی سیاسیه، چونكه چاككردنی مووچه، داواكاری هه‌موو هێزه كوردستانیه‌كانه، ناكرێت موزایه‌ده به‌و پرسه‌وه بكرێت”.
له‌و باره‌یه‌وه بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی مه‌رجی گۆڕان ده‌لێـ” نابێت هیچ لایەك مەرجی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان هەبێت و گوتیشی “چاكکردنی بژێوی خەڵك بەتەنیا داواكاری بزووتنەوەی گۆڕان نییە، بەڵكو داواكاری ئێمەشە، ئێمە پێشتر بە مەكتەب سیاسی خۆمانمان راگەیاندووە، كە دەبێت حكومەت، بە هاوكاری فراكسیۆنەكانی پەرلەمان هەوڵ بۆ چاکكردنی مووچە و بژێوی ژیانی خەڵك بدات، لەبارەی دروستكردنی سندووقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازییەكانیش، لە بنچینەدا ئەو پرۆژە هی ئێمە بوو، ئێمەش داوای دروستكردنی ئەو دەستەیەمان كردووە، موزایەدەمان بەسەر كەسیشدا نەكردووە هه‌روه‌ها سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان، دەشڵێت “لە ئەگەرێکدا گۆڕان هەر ئامادە نەبوو بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ، ئەوا یەکێتی لەوە زیاتر چاوەڕێ ناکات و پەرلەمان کارا دەکەینەوە”.
هەروەها تاڵه‌بانی گوتیشی “ئێستا چاوەڕێی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشین، بۆ ئەوەی دوا هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان بزانین، ئەگەر هەڵوێستیان نەگەڕانەوە بوو، ئەوا لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیدا یەکێتی بڕیاری کۆتایی دەدات، چونکە ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان لە هەموو شتێک گرنگترە”.
هەر پەیوەست بەو پرسە، ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان به رووداوی راگه‌یاندووه، دانانی مەرج بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان كارێكی باش نییە و گوتی “پێشتر ئێمە مەرجمان هەبوو، بەڵام ئێستا نەمانماوە، لەبارەی چاكکردنی مووچە، ئێمەش هەمان داواكاریمان هەیە، كە دەبێت حكومەت ئەو كارە بكات، ئەوەش دوای گەڕانەوەی وەزیرەكانی گۆڕان بۆ حكومەت، بەتایبەت وەزیری دارایی كە لەلای بزووتنەوەی گۆڕانە، سەبارەت بە دروستكردنی سندووقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازیەكانیش، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی جەختی لەوە كردەوە، ئەوانیش لەگەڵ دروستكردنین و گوتیشی “هەر بۆ زانیاری هەموو لایەك، سەرۆكی دەستەكە لەلای ئێمەش نابێت، بەڵام بەهەموو هەوڵمان پشتیوانی دەكەین”.