دۆرانكاڵكان بۆ یه‌كێتی و گۆڕان سلێمانی ناوچه‌ی ئێمه‌یه و لهسنورخۆتان پێدرێژنهكهن
پاش ئه‌وه‌ی دوو هاوڵاتی توركی له شارۆچكه‌ی دۆكان، له‌لایان چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌رفێنرێن، دواتریش ده‌بردرێنه قه‌ندیل و له‌وێش راده‌ستی سوپای پاسداران ده‌كرێت، یه‌كێتی داوا له په‌كه‌كه ده‌كات ئه‌و دوو گیراوه راده‌ستی بكاته‌وه، له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان بچێته ده‌ره‌وه، دۆڕانكالكان هه‌ره‌شه له یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات، ده‌لێت، سنوری خۆتان بزانن ئه‌و ناوچه‌ی ناوچه‌ی ئێمه‌یه”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، یەکێتی بە په‌كه‌كه ڕاگەیاندووە رێکخستنه‌کانی په‌که‌که له سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین بچنە دەرەوە، دۆران کاڵکان هەڕەشە لە یەکێتی دەکات و دەڵێت، ئێمە خاوەنی ئەو ناوچانەین و ناچینە دەرەوە،هه‌روه‌ها وتویه‌تی: به‌منزیکانه باره‌گا و چالاکییه‌کانمان له سلێمانی زیاد ده‌که‌ین.
دوێنێ هەینی 25/8/2017 دوران کاڵکان، سه‌رکرده‌ی دیاری په‌که‌که، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی رێکخستنه‌کانی په‌که‌که له سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین، وتویه‌تی: قبوڵ ناکه‌ین به ئێمه بگوترێت سلێمانی یان گه‌رمیان و ناوچه‌کانی تر، ناوچه‌ی ئێمه نیه، هه‌روه‌ها کاڵکان ڕاشیگەیاندووە: له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی باره‌گامان هه‌یه، ئێمه به سنوری خۆمانی ده‌زانین و نه یه‌کێتی و نه گۆڕان ناتوانن پێمان بڵێن ئه‌مه شوێنی کارکردنی په‌که‌که نیه. ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان خۆمان به خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه ده‌زانین.