وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشتنه‌ پایته‌ختی كوردستان

 

ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و فلورانس پارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا، له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشتنه‌‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆببنه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان،یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی سه‌ردانی دوو وه‌زیره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌، بۆ سوپاسی ھێزی پێشمەرگە و گەلی کوردستان و ده‌ربڕینی پشتیوانی فەڕەنسایە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان  و پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و پاریس و شه‌ڕی داعش و پرسی ریفراندۆمه‌ كه‌ به‌لای فه‌ڕه‌نساوه‌ بابه‌تی گرنگن‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌ر دوو وه‌زیره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ به‌ سه‌ردانیكی فه‌رمی و له‌سه‌ر داوای ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی وڵات گه‌یشتنه‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆككۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌.

Back to top button