شۆره‌ش حاجی: گۆڕان له‌گه‌ڵ دواخستنی ریفراندۆمه به‌ڵام ئه‌گه‌ر كراش ناچار پاڵپشتی بكات
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌راندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌لێت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ریفراندۆم دوابخرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ریفراندۆم دواشنهخرا گۆڕان ده‌چێته به‌ره‌ی به‌ڵێ بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندایه، ده‌شلێـ” گۆڕان كاندیدی ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان”.
شۆره‌ش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌راندنی گۆڕان و گوته‌بێژی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، له‌دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایدهگهێنێت، ده‌لێت ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ریفراندۆم دوابخرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دواشنهخرا ئه‌وه ئێمه پشگیری له ریفراندۆم سه‌به‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ین، ده‌شلێت له‌ئێستادا به باوه‌ری ئێمه پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئاماده نیه، به‌ڵام له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه بۆچی پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئاماده نیه ده‌لێ” چونكه په‌رله‌مان داخراوه، پێشمه‌رگه یه‌كنه‌خراوه ئابووری سه‌ربه‌خۆی كوردستان نیه”.
ئه‌م قسانه‌ی شۆره‌ش حاجی له‌كاتێكدایه، كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه حكومه‌تی هه‌رێم پاش بڕینی به‌شه بودجه‌ی كوردستان له‌لایان به‌غداوه، به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی په‌یره‌و كردووه و له فرۆشی نه‌وتدا، مووچه ده‌دات به هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ش به باوه‌ری چاودێرانی ئابووری هه‌نگاوێكی به‌هێزی دامه‌زراندنی ئابووری سه‌ربه‌خۆی كوردستانه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێم بەو یاسایەی ئێستا ئەنجام بدرێت، بزوتنەوەی گۆڕان بە تەنها یاخود بە ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی تر کاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم.