پرۆژه‌كانی هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كاته‌وه

پاش دوو ساڵی پڕ له قه‌یران و دۆخی قه‌یراناوی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی پرۆژه‌كان له‌كار كه‌وتن، به‌هۆی نه‌بوونی بودجه به‌ڵام له‌ئێستادا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، رایده‌گه‌ێنێت” هه‌موو هه‌وڵیك ده‌ده‌ین بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی دانیشتوانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر”.
كه‌نعان خه‌یلانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، رایده‌گه‌ێنێت، له ئێستادا كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی زۆر گرنگ كه له سنوری پارێزگای هه‌ولێر بڕیار بووه ئه‌نجامبدرێت و به‌هۆی قه‌یرانی دارایی په‌كی كه‌وتبوو، له ئێستادا پاش دیراسه‌كردنێكی ورد ده‌ست به‌كاره‌كان كراوه‌ته‌وه بۆ ته‌واوكردنی كۆی ئه‌و پرۆژانه، له‌وانه (شه‌قامی120م) كه پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پایته‌ختی كوردستانه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی20% وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، بۆ پرۆژه بچووكه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگا و بانه‌كانی ناو هه‌ولێر و گه‌ره‌که‌كان و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر له قه‌زا و ناحیه‌كان ته‌رخانكراوه، رێگاكانی دووره ده‌ستی هه‌ولێریش نۆژه‌نده‌كرێته‌وه.
خه‌یلانی زیاتر وتی” له بواری گه‌شت و گوزاریش، پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به‌و كه‌رته ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه له‌كوێ پێویست بێ كار ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له سنوری باڵه‌كایه‌تی تا سنوری سۆران، كاری نۆژه‌نكردنه‌وه بۆ هه‌ر شوێنێك پێویست بێ ئه‌نجامده‌درێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زۆرێك له كۆمپانیا و خه‌ڵكانی سه‌رمایه‌دار ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاربن و پرۆژه‌كان ته‌واوو بكه‌ن.
له كۆتادا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی راگه‌یاند:ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی و هاوپه‌یمانان له ئه‌نجوومه‌ن، ئه‌و په‌ری خۆمان ده‌ده‌ین و چاودێرێكی باش ده‌بین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌ت به‌كرێت به خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر و ده‌ووروبه‌ری.