رووداو بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌كه‌س راناگیرێت

پاش ئه‌وه‌ی تۆڕی میدیای رووداو بوه‌ سپۆنسه‌ری ڤیستیڤاڵی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ جه‌ماوه‌رێكی به‌رفره‌وان له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان و كوردانی هه‌موو جیهان به‌شدار بوون، كه‌ راسته‌وخۆ له‌لایان كه‌ناڵی رووداو ده‌گوازرایه‌وه‌،بۆئەوەی ئاستەنگ بۆ رووماڵکردنی گەورەترین فێستیڤاڵی سەربەخۆیی دروستبکرێت، پارازایت (تەشویش) دەخرێتە سەر پەخشی رووداو.

كه‌ناڵی رووداو له‌ هه‌واڵێكدا رایده‌گه‌ێنێت، له‌ ئێستا لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیاوە پارازایت دەخرێتە سەر SNG، ئامێری گواستنەوەی پەخشی راستەوخۆی رووداو و هەوڵی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ رووماڵکردنی فێستیڤاڵی سەربەخۆیی دەدرێت. هه‌روه‌ها رووداو راشی گه‌یاندووه‌” تیمی تەکنیکی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەدواداچوون و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە بەردەوامە. دڵنیایش دەدات کە بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێت گرفت بۆ پەخشی رووداو دروست بکرێت و رووماڵەکە بەردەوام دەبێت.
 
بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو، لەكاتژمێر 3ی پاش نیوه‌رۆ بە کاتی باشووری کوردستان گەورەترین فێستیڤاڵی پشتیوانیی کوردستانیانی تاراوگە بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا دەستیپێکردووە و چەند کاژمێرێكی دیکەش بەردەوام دەبێت، رووداویش سات بە سات رووماڵه‌كه‌ ده‌كات..
 
Back to top button