عه‌لى باپیر ده‌نگى به‌ڵـــێ ده‌بێت بۆ ڕیفراندۆم

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ ڕۆژى 26ى 8ى 2017 له پانێلێكدا تایبه‌ت به كاریگه‌رییه‌كانى پرسى ڕیفراندۆم ” مه‌لا یاسین ” وته‌بێژى وه‌به‌رهێنه‌ران ڕایگه‌یاند ” له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا له‌گه‌ڵ عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان باسى پرسى ڕیفراندۆممان كرد و پرسیارم لێ‌كرد ئێوه چى ده‌لێن بۆ ڕیفراندۆم ؟ له‌وه‌ڵامدا “عه‌لى باپیر” ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى گووتى ” من دژى ڕیفراندۆم نیم .
هه‌روه‌ها ” مه‌لا یاسین ” ده‌شلێت ” دواتر وتم له 25ى ئه‌یلول پرۆسه‌كه بكرێت ، بۆچوونت چۆن ده‌بێت ؟ وه‌ڵامیدامه‌وه ووتى ” ئه‌وكاته بچمه سه‌ر سندوقى ده‌نگدان به دڵنیاییه‌وه ده‌نگم ( به‌ڵێ ) ده‌بێت “.