سەدان كوڕو كچی كوردستان رۆژی 25ی ئەیلول هاوسەرگیری دەكەن

 

“هیوا جەمال ” سەرۆكی گروپی گەنجانی بەرەو ڕیفراندۆم ڕایگەیاند ” ئێمە وەك گروپی گەنجانی بەرەو ڕیفراندۆم كە تێكەڵەیەكی هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستانین و بەیەكەوە لەسەرانسەری كوردستان كاردەكەین ، ئێستا لە هەوڵی ڕێكخستنی مەراسیمی بووك گواستنەوەی بە كۆمەڵین كەلە رۆژی 25ی ئەیلولی 2017 رۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان ئەنجام ئەدرێت ، تائێستا زیاتر لە سەد كوڕو كچ ناویان بۆ ئەو ڕۆژە تۆمار كردووە “.
هەروەها “هیوا جەمال ” سەرۆكی گروپی گەنجانی بەرەو ریفراندۆم ڕاشیگەیاند ” گروپەكەیان تەنیا كاروبارەكانی ڕێكخستن و ناونوسینی ئەو گەنجانە ڕێكدەخات و هانی گەنجان دەدات كە هاوسەرگیری ئەنجام بدەن و ڕۆژی هاوسەرگیری بخەنە ڕۆژی 25ی ئەیلول ، ئیمە نوێنەرمان لە هەموو دادگاكانی كوردستاندا هەیە و هەر كوڕو كچێك بچن بۆ دادگا لەوێ داوایان لێدەكەن كە پرۆسەی بووك گواستنەوە بخەنە ڕۆژی 25 ی ئەیلول ، پاشان ناویان تۆمار دەكرێت و ئیمەش وەك گروپ هاوكارییەكی كەمیان بۆ دابین دەكەین كەخەرجی ئاهەنگی رۆژی هاوسەرگیری یە “.

Back to top button