ڕاپرسییەكی (جەزیرە نێت): سەرۆك بارزانی كاریگەرترین كەسایەتی هەفتەیە
لەگەڵ ئەوەی چەندین جار راپرسی لە بارەی كەسایەتیە كاریگەریەكانی جیهان كراوە بارزانی لە ریزبەندی ئەو سەركردە كاریگەرانەی جیهان هەژمار كراوە, لە دواهەمین راپرسی مالپەڕی (جەزیرە نێت) چەند كەسایەتی كاریگەری دەست نیشانكراون, لە نێوانیاندا بارزانی كە لە كاتێكدایە سەركردایەتی پرسی ریفراندۆمی باشووری كوردستان دەكات.
بەپێی ڕاپرسییەك كە ماڵپەری (جەزیرە نێت) لە بارەی كاریگەریترین كەسایەتی لەم هەفتەیەدا ئەنجامی دەدات (ڕاپرسییەكە بەردەوامە)، سەرۆك بارزانی بە پێداگری لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لەوادەی خۆیدا، بەجیاوازییەكی زۆر لە پێشەوەی كەسایەتییەكانی دیكەیە كە ماڵپەرەكە لە ڕاپرسییەكەدا ناویانی داناوە.
لەنێو كەسایەتییەكاندا، جۆلیان ئاسانج، دامەزرێنەری ماڵپەری ویكیلیكس هەیە كە لەم هەفتەیەدا میدیاكانی سعوودیەی بەوە تۆمەتبار كرد، هەواڵەكان دەستكاری دەكەن.
هەروەها ئوسامە زەعبی، میدیاكاری سووری هەیە، كە لەم ڕۆژانەدا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە لە شاری درعا لە سووریا، كوژرا.
ڕاپرسییەكە لە 23/ 8/ 2017 دەستیپێكردووە و تا 27/ 8/ 2017 بەردەوام دەبێت، تێیدا گرنگی و دەنگدانەوەی پێداگریی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە 25ی ئەیلوول، دەردەكەوێت.
بۆ دەنگدان لە ڕاپرسییەكە: