ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك بارزانی : به‌دیلی دواخستنی ڕیفراندۆم ئاشكرا ده‌كات
ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك بارزانی ده‌لێت ” ریفراندۆمی هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ یه‌ك خوله‌كیش دوا نا‌خرێت ، به‌دیلی دواخستنی ڕیفراندۆم ته‌نها گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی یه .
“كیفاح مه‌حمود ” ڕاوێژكاری ڕۆژنامه‌وانی نوسینگه‌ی سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ” كه ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ یه‌ك خوله‌كیش دواناخرێت ، ئه‌گه‌ر به‌دیلی نه‌بێت “.
له‌باره‌ی به‌دیلی دواخستنی ڕیفراندۆمه‌وه ” كیفاح مه‌حمود ” راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی ” به‌دیلی ڕیفراندۆم بریتی یه له گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی كه هه‌موو لایه‌نه‌كان واژۆی بكه‌ن ، به‌تایبه‌ت لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك ( ئه‌مریكا ، به‌غداد ، توركیا ، ئێران ) ئه‌و گهرهنتیانهش ده‌بێت نوسراو بن و ڕۆژێكیش ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ڕیفراندۆم و به‌ڵینی ڕێزگرتن له ئه‌نجامه‌كه‌ی بده‌ن ، ته‌نیا له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌كرێت ڕیفراندۆم دوابخرێت و به‌ده‌ر له‌وه ریفراندۆم دوا نا‌خرێت و له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ئه‌درێت “.