رۆژنامەیەكی بە ناوبانگی توركیا: توركیا دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ناوه‌ستێته‌وه
لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سەربەخۆی كورستان, هەوڵوێستی وڵاتان لە بەرامبەر كوردستان روونتر دەدەكەوێت, لە سەرەتادا توركیا توندتر لەوەی ئێستا لەبارەی ئەم پرسە قسەی دەكرد كەچی ئێستا میانڕەوی زۆر بە لێدوانی سەركردەكانی توركیا دەبینرێت, رۆژنامەیەكی بەناو بانگی ئەو وڵاتەش ئاشكرای دەكات كە توركیا لە دژی سەربەخۆیی كوردستان ناوەستێتەوە.
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌ت ده‌يلى نيوزى توركى ره‌تيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى بۆى هه‌بێت شه‌ڕى هه‌رێمى كوردستان بكات، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆيى رابگه‌يه‌نێت. سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان سه‌رۆكى پارتى نه‌ته‌وه‌په‌رستى تورك ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى رايگه‌ياندبوو، پێويسته رێى له‌و ده‌وڵه‌ته كوردييه بگيرێت كه له دواى ريفراندۆم راده‌گه‌يه‌نرێت.
له ژماره‌ى ئه‌مڕۆيدا رۆژنامه‌كه ئه‌و پرسياره‌ى وروژاندووه ئايا توركيا ده‌توانێت رێگرى له راپرسييه‌كى تايبه‌ت به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات؟ له وه‌ڵاميشيدا نووسيويه‌تى: نه‌خێر.
رۆژنامه‌كه ئه‌و پرسياره‌شى كردووه، ئايا توركيا ده‌توانێت شه‌ڕ له دژى كورد رابگه‌يه‌نێت، له وه‌ڵاميشدا نووسيويه‌تى: له راستيدا ئه‌وه له ده‌سه‌ڵات و تايبه‌تمه‌ندى توركيادا نييه ده‌ستوه‌ربداته ئه‌و پرسه. باشتريش وايه له‌و پرسه‌دا بێده‌نگ بێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به‌رپرسانى تورك له ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵ وه‌ك كه‌سايه‌تى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ پێشوازى له كه‌سايه‌تييه كورده‌كان ده‌كه‌ن و چۆن ده‌كرێت شه‌ڕى ئه‌و ده‌وڵه‌ته بكرێت؟
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هيچ شه‌ڕێك به دواى خۆي‌دا ناهێنێنت.
يه‌ڵدرم له وه‌ڵامى باخچه‌ليدا گوتى: شه‌ڕ له نێوان كێ و كێدا.. ئێمه هه‌ڵوێستمان روونه و بڕوامان وايه راپرسى بڕيارێكى هه‌ڵه‌يه و ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقێكى يه‌كپارچه‌داين.