پێشمه‌رگه‌یه‌ك له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له خاكی كوردستان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه شه‌هید بوو
به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك له به‌ره‌كانی جه‌نگ له میحوه‌ری دووزخورماتوو، له گوندی زه‌رگه شه‌هید بوو
به‌هۆی لێدانی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه ئەو پێشمەرگەیەی كه ناوی (كاوە مەدحەد ئەحمەد) پێشمەرگەی فەوجی سێی لیوای (11) ی هێزەكانی پێشمەرگە بووه لە سنووری گوندی زەرگە لە میحوەری دووزخورماتوو، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌وێ جێگیرن، به‌وهۆیه‌وه شه‌هید ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له دوای رووداوەكە تەرمی پێشمەرگەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری كەركوك كراوە بۆ ئەوەی رادەستی كەس و كاری بكرێتەوە.