خواردنى ماسى مرۆڤ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی دڵ
توێژینه‌وه‌ییه‌کی نوێی پزیشکی سویدی ئه‌وه‌ی روونکرده‌وه که خواردنی ماسی ده‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له توش بوون به کێشه‌کانی دڵ و هه‌روه‌ها نه‌خۆشیه‌کانی دڵ
له نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ماسی هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ پاراستنی دڵ له زۆر نه‌خۆشی، له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی پزیشكی به به‌شداری چه‌ندین پزیشکی فله‌ندی و ئه‌روپی به‌رێوه‌چوو که تیایدا باس له سوده‌کانی ماسی کرا بۆ مرۆڤ و له‌سه‌رووی هه‌موانیشه‌وه ماسی وه‌ک مادهییهک وایه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له توش بوون به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ.
له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه، پزیشکه‌کان باسیان له‌وه كردووه” که به‌هۆی بوونی ماده‌ی سود به‌خش له ماسیدا وا ده‌کات که رێگری بکات له‌و نه‌خۆشیانه به‌تایبه‌تی وه‌ستانی دڵ و که‌م و کورتی لێدانی دڵ و هه‌روه‌ها لاوازبوونی ده‌ماره‌کان و دیواره‌کانی دڵ و پاراستنی خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌کان.