ئاماری هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر جه‌رابلوس

خواكوڕك
ئۆپەراسیۆنەکە له‌ ژێر ناونیشانی “قه‌ڵغانی فورات” كاتژمێر 04:00 به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 24ی ئابی 2016 بە بۆردومان کردنی بنکە و بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە شاری جەڕابلوس لە كوردستانی رۆژئاوا، لەلایەن سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستی پێکرد.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بڵاویان كردۆته‌وه‌ له‌قوڵایی 28 كیلۆمه‌تری ناوچه‌ سنوره‌كانی نێوان توركیا و سووریا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، 10 تانك و زیاتر له‌ 200 سه‌رباز له‌ سنووری سوریا په‌ڕێونه‌ته‌وه‌ و له‌ناو خاكی سوریا دان. فرۆكه‌ و تۆپخانه‌كانی توركیا، زیاتر له‌ 60 ناوچه‌ی ستراتیژیان له‌ جرابلوس كردۆته‌ ئامانج و بۆردومانیان كردووه‌.

ئامانج له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، پاراستنی ناوچه‌ سنووریه‌كانه‌، هه‌روه‌ها پاراستنی خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و شارانه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.

Back to top button