ئه‌وانه‌ی زۆر كار له‌ سه‌ر كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن پێویسته‌ قاوه‌ بخۆنه‌وه‌ بزانن بۆ.؟

قاوه‌ یه‌كیكه‌ له‌و خواردنه‌وه‌ گرنگ و پر بایه‌خانه‌ی كه‌ زۆر سوودی هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و پێویسته‌ بخورێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سود ده‌گه‌ێنێت به‌ ئێش و ئازاری شان و مل.

 

به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی قاوه‌ سودی زۆری هه‌یه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاری شان و مل ، به‌ گوته‌ی پزیشکه‌کان قاوه‌ کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر نه‌هێشتن و که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازاره‌ی توشی شان و مل ده‌بێت به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی یاخود فه‌رمانبه‌ر و که‌سانه‌ی که‌ زۆر به‌ دیار کۆمپیوته‌ره‌وه‌ داده‌نیشن و توشی ئازاری شان و مل ده‌بن

ئه‌م توێژینه‌وه‌ییه‌ که‌ له‌ ولاتی نه‌روێژ ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا هاتووه‌” که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 90 خوله‌ک کار به‌ کۆمپیوته‌ر ده‌که‌ن پێویسته‌ له‌م ماوه‌ییه‌دا قاوه‌ بخۆنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ توشی ئازاری شان و مل نه‌بن یاخود ببێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌م ئازاره‌ له‌کاتی توش بوونیان به‌م ئازاره‌

به‌ گوته‌ی پزیشکه‌کان زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی که‌ کار به‌کۆمپیوته‌ر ده‌که‌ن توشی ئازاره‌کانی شان و مل ده‌بنه‌وه‌

Back to top button