پشووی جهژنی قوربان دیاری كرا
له راگهیاندراوێكدا، وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند”بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان 6 رۆژ پشوو ڕادەگەینێت.
سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بارەی پشووی جەژنی قوربانەوە لە ڕاگەیاندراوێكدا رای گەیاندووە، كە ماوەی 6 ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت لە داموو دەزگاكان، لە ڕاگەیاندراوەكە هاتووە، بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین، پشووی جەژن لە رۆژی پێنجشەممە 2017/8/31ەوە دەست پێدەكات و تا رۆژی سێشەممە 2017/9/5 بەردەوام دەبێت و رۆژی چوارشەممە 2017/9/6 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.
ڕۆژی هەینی داهاتوو کە دەکاتە 2017/9/1 یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە لە هەرێمی كوردستان.