ئیدارەی شارەدێی جەلەولا داوای ئهنجامدانی ریفراندۆم له ناوچهكهی دهكات
بهپێی نووسراوێك كه دهستی خواكوڕك كهوتووه، ئیدارهی شارهدێی جهلهوڵا له شاری خانهقین رایدهگهێنێت، كه ریفراندۆمی سهربهخۆی كوردستان لە شارەدێکەی ئەوانیش ئەنجام دەدرێت و بەشداریی دەکەن ههر بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی خۆجێی شارەدێی جەلەولا، کە واژۆی جەلیل محەمەد رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنەکەی لەسەرە، هەموو ئەندامانی ئەنجومەنەکە بە کۆی دەنگ بڕیاری بەشداریکردنیان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، داوە”.
بهپێی نووسراوهكهی شارهدێی جهلهوڵا، ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەو بڕیارەی ئەوان بۆ رێزگرتنە لە خوێنی پاکی شەهیدانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ئاسایش، کە گیانی خۆیان بۆ رزگارکردنەوەی شارەدێی جەلەولا کردە قوربانی.
لە مانگی حوزەیرانی 2014، بەهۆی شکستی سوپای عێراق و خۆڕانەگرتنی هێزەکانی ئەو سوپایە لەبەرامبەر چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئەو رێکخراوە شارەدێی جەلەولای داگیر کرد، دوای ماوەیەکی کەم، هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی کوردستان شارەدێی جەلەلولا و ناوچەکانی دەوروبەریان رزگار کردەوە و توانییان لەو سنوورە شکست بە داعش بهێنن.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارەدێی جەلەولا لە خانەقین، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و شاری شنگال و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.