ئه‌بوبكر كاروانی: عه‌یبێكی گه‌وره‌یه مرۆڤ له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێك كه جینۆسایدی كردبێت بمێنێته‌وه
ئه‌بوبكر كاروانی ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له‌میانی به‌شداری كردنی دیدارێك له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی ( من مرۆڤ نیم چونكه كوردم) كه له‌ئێستادا نه‌خێریان راگه‌یاندووه، ده‌لێـ” عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه مرۆڤ له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكدا بێت كه جینۆسایدی كردووه بلێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌مێنمه‌وه، ئه‌مه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه”.
ئه‌بوبكر كاروانی هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دیبه‌یته‌كه ده‌لێت ئه‌گه‌ر بمزانیبایه له‌سه‌ر نه‌خێره دیبه‌ته‌كه بێگومان نه‌ده‌هاتم و ده‌شلێـ” چونكه ئێوه بێ ئیرادەن و شیکردنەوەکانتان هەڵەیە، ده‌شلێـ”زەمینەی گفتوگۆکردن لەگەڵ (نەخێر) زەحمەتە، ڕۆحیەتی تۆمەتبارکردن هەیە”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو کە لە (دیداری میدیا و ڕیفراندۆم)ی دامەزراوەی (نالیا) کە شاسوار عەبدولواحید خاوەندارێتی دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد: من پێموایە بێ ئیرادەن و زۆر جوان لە دونیا تێنەگەیشتوو و تەحلیل هەڵەن. پێموایە بۆچوونەکانتان سەتحین و هیچ ئەزموونێکی سیاسیی واتان نییە و خزمەتێکی زۆر باشی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن”.
هه‌روه‌ها کاروانی باسی لەوە کرد کە لە قۆناغی یەکەمدا دروستکردنی دەوڵەت گرنگە و لە قۆناغی یەکەمدا زۆر گرنگ ئەو دەوڵەتە دروست بکرێت. دووپاتیشی کردەوە: ”عەیبە و مردنە مرۆڤ هەبێ لە چوارچێوەی وڵاتێک‌دا جینۆساید کرابێ، بیر بکاتەوە لە چوارچێوەی ئەو وڵاتەدا بمێنێتەوە، کێشەی کورد بە دەوڵەتیش نەبێ چارەسەر نابێ، کە دەوڵەت دروست بوو، ئینجا شەڕی چاکسازی و گۆڕانکاری دەست پێ دەکات، هەر لە قسەکانیدا ئەبوبەکر کاروانی دووپاتی کردەوە: “بێی بە بیانووی ئەوە دژی دەوڵەت بی کە دەوڵەتێکی فاشی دروست دەبێ، ئێ خۆ تۆ مەحکوومی بە مانەوە لە چوارچێوەی دەوڵەتی فاشلی عێراق کە هەر ڕۆژەی پێکهاتەیەکی تێدا جینۆساید دەکرێ”.