فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌باره‌ی دژایه‌تی و پشگیری له‌ناو میدیاكانی یه‌كێتی له ریفراندۆم چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایدهگهێنێت، كه میدیایی فه‌رمی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندایه، به به‌ڵێ پشگیری له‌و پرسه نیشتمانیه ده‌كات، ده‌شلێـ”کەناڵی فەرمی یەکێتی بە (بەڵێ) پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکات، چونکە یەکێتیی نیشتمانی خۆی لە چوارچێوەی پشتگیری‌کردن ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەبینێتەوە، بێگومان میدیاکەشی ھەمان ئامانجی ھەیە”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌باره‌ی بۆچوونی جیاواز له‌ناو میدیاكانی یه‌كێتی ده‌لێـ”لەنێو میدیاکانی یەکێتی، پەڕاوێزێکیان بۆ بۆچوونە جیاوازەکان ھێشتوەتەوە، دەشڵێت: “بێگومان بەھۆی بیر و بۆچوونی جیاوازەوە، ڕەنگە ھەندێک کەناڵی لابەلای ناو یەکێتی ھەبێ، کە بۆچوونی جیاوازی لە چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ڕیفراندۆم ھەبێت، ئەو کەناڵانەش ڕێگەیان لێ نەگیراوە، ئەوەش حاڵەتێکی ئاساییە، بەو مانایەی کە گرنگ ئەوەیە میدیای فەرمی یەکێتی پاڵپشتی لە ڕیفراندۆم دەکات”.
هه‌ر له‌باره‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتی و ره‌نگبوونی میدیاكانی یه‌كێتی له‌سه‌ر ریفراندۆم، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌لێت”سیاسەتی یەکێتی بریتییە، لە پشتگیری‌کردن لە ڕیفراندۆم و ھەموو پرسە نیشتمانییەکانی دیکە، بۆیە یەکێتی بە (بەڵێ) پشتگیری لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەکات”.