جه‌عفه‌ر ئیمنكی: چه‌ند نهێنینه‌ك له‌گفتوگۆی نێوان خۆی و یوسف محه‌مه‌د پێش 23 حوزه‌یران ئاشكرا ده‌كات

جه‌عفه‌ر ئیمنكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان، له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 23ی حوزه‌یران چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات، له‌باره‌ی گفتوگۆی نێوان خۆی و یوسف محه‌مه‌د، ده‌لێت پێش ئه‌وه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بهێنرێته‌ په‌رله‌مانی كوردستان، من له‌گه‌ڵ یوسف محه‌مه‌د كۆبوومه‌وه‌، به‌ یوسف محه‌مه‌د راگه‌یاند، باری په‌رله‌مانی كوردستان قورس مه‌كه‌ با رێكه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستوور بكرێت، رێگا بده‌ن با حزبه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌لبژاردنی سه‌رۆك له‌نێوان حزبه‌كان یه‌كڵا بكرێته‌وه‌ له‌ ده‌ستوور مه‌یهێنه‌ په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌ په‌رله‌مان ناكرێت”.

جه‌عفه‌ر ئیمنكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، له‌ دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو، له‌باره‌ی په‌ككه‌وتنی په‌رله‌مانی كوردستان و رووداوه‌كانی 23ی حوزه‌یران، ده‌لێـ” پارتی شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مانی هه‌بووه‌ بۆ خستنه‌ راپرسی ده‌ستووری كوردستان، چونكه‌ پرۆژه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری كوردستان ده‌نگی 97 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنابوو، به‌ڵام پارتی له‌به‌ر گۆڕان و داواكاری یه‌كێتی ئه‌م ره‌ش نووسه‌ی هێنایه‌وه‌ ناو په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌وافقی سیاسی پرۆژه‌ی ده‌ستووری تێپه‌رێنرێت، به‌ڵام گۆڕان ئه‌مه‌ی به‌ته‌نازوڵ له‌پارتی وه‌رگرتوو به‌هیوای ئه‌وه‌ بوو كه‌ شتی زیاتر به‌سه‌ر پارتی دا بسه‌پێنێت، ده‌لێـ” من رۆژانی پێش 23ی حوزه‌یران چه‌ند جارێك به‌ ( د.یوسف محه‌مه‌د) گوت، كه‌ باری په‌رله‌مان قورس نه‌كه‌ن و بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك لێگه‌رێن بۆ رێكه‌وتنی سیاسی و ته‌وافقی لایانه‌كان، به‌ڵام ده‌لێت یوسف محه‌مه‌د هه‌ر پێداگری كرد له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌، ده‌لێت (د.یوسف محه‌مه‌د) باش باشی ده‌زانی كه‌ پارتی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ راده‌گرێت، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامیش بوو”.

جه‌عفه‌ر ئیمنكی هه‌روه‌ها گوتیشی فراكسیۆنی گۆڕان و یوسف محه‌مه‌د باش باش ده‌یانزانی پارتی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ راده‌گرێت، بێگومان خۆشتان بینیتان له‌ 19ی ئابدا شكه‌ستی پێهێنا و رێژه‌ی یاسای ته‌واو نه‌كرد، به‌ڵام پێ 19ی ئابیش ده‌لێت ئێمه‌ گوێمان لێبوو گوتیان شه‌ڕی په‌رله‌مان بۆ شۆره‌شی شه‌قام ده‌گوازینه‌وه‌، ئه‌وه‌ بوو له‌پاش 19ی ئابدا هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گای پارتی و كادیری پارتیان سوتاند”.

جه‌عفه‌ر ئیمنكی ده‌شلێـ” به‌ڵام له‌وه‌ دڵنیابووم كه‌ گۆڕان باش ده‌یزانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری تێكچوون و په‌رته‌وازه‌ی و رووداوێكی ناخۆش به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بوو، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌ جێگای پرسیاره‌ له‌و رووداوانه‌ گۆڕان چی ده‌ویست؟!.

Back to top button