تۆڵه‌ی 30ی حوزه‌یرانی یه‌كێتی 23ی حوزه‌یرانی به‌گۆڕان دروست كرد

رێكان سه‌باح 

له‌دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو، جه‌عفه‌ر ئیمنكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات، كه‌ ئه‌و نهێنیانه‌ رامانده‌كێشێت بۆ رابردووێكی پڕ له‌كێشه‌ و ئاڵۆز، به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ هه‌رچه‌ند له‌و ته‌موومژه‌دا، سافتر بێت، له‌وه‌ تێده‌گه‌یت كه‌ دۆخی تێكه‌ڵشێڵاوی 23ی حوزه‌یران پڕه‌ له‌ ره‌هه‌ندی جۆڕاو جۆر و كه‌ سه‌رنجی جۆڕاو جۆڕی تێدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی رووداوه‌كان له‌ئێستادا شیاوی تێفكرینێكی تاقه‌ت پروكێنه‌، چونكه‌ تژیه‌ له‌ قسه‌، به‌ڵام له‌سه‌رو به‌ندی نزیك بوونه‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌ریه‌كانی كێشه‌ی لایانه‌كان، ورده‌ زانیاری و قسه‌ی نوێ به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت، رامانده‌كێشێته‌ ناو رووداوه‌كانی رابردوو، فۆكسی زیاتر ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌و ئارگۆمێنتانه‌ی كه‌ له‌رابردوودا خراونه‌ته‌ روو له‌باره‌ی په‌كخستنی په‌رله‌مان، خراپتر و خراپی پارتی ده‌سته‌واژه‌ی به‌رجه‌سته‌ی رووداوه‌كان بوو، به‌ڵام له‌دیدی ره‌خنه‌یه‌وه‌ زیاتر تیشك  خراوه‌ته‌ سه‌ر خراپه‌كه‌ی پارتی كه‌ هه‌ڵی بژاردووه‌ له‌ رێگری كردن  له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ 12ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ ئه‌مه‌ بۆته‌ ناونیشانی په‌كخستنی په‌رله‌مان، به‌ڵام له‌ئێستا و قسه‌ی نوێدا، كۆمه‌ڵێك بابه‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، كه‌ پله‌یه‌ك له‌سه‌روی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی بۆ په‌كخستنی په‌رله‌مان كراوه‌، ده‌كه‌وێته‌ به‌ر رۆشنایی، بۆ تێفكرینی زیاتر له‌رووداوه‌كان”.

له‌دیمانه‌كه‌دا جه‌عفه‌ر ئیمنكی ده‌لێـ” من پێش ئه‌و رووداوانه‌ی 23ی حوزه‌یران و 19ی ئابدا، له‌گه‌ڵ د.یوسف محه‌مه‌د، چه‌ند جارێك قسه‌مان كرد له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژانه‌ی كه‌ بۆ یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هێنرابوون بۆ په‌رله‌مان، من به‌راشكاوانه‌ به‌ د.یوسف محه‌مه‌د گوت، كه‌ باری په‌رله‌مان قورس مه‌كه‌ن و رێگا بده‌ن له‌ لێژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كڵا بكرێته‌وه‌، با ئه‌وه‌ بۆ مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان لێگه‌رێن، ده‌لێـ” ئه‌وكاته‌ یوسف محه‌مه‌د باش باش ده‌یزانی كه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ سه‌رناگرێت، پارتی له‌سنورێك دیاریكراو رایده‌گێرت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌19ی ئابدا رایگرت به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی، به‌ڵام پێش ئه‌و كاته‌ش گوێم له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان ده‌بوو ده‌یانگووت ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌ رابگیرێت، شه‌ڕی په‌رله‌مان ده‌به‌ینه‌ سه‌ر شه‌قام، ئا ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌و دۆخه‌ی لێكه‌وته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ڵایی منه‌وه‌ جێگای سه‌رنج بوو د.یوسف باش باش ده‌یزانی كه‌ ئه‌مه‌ دۆخه‌كه‌ تێكده‌دات به‌ڵام هه‌ر ئه‌نجامی دا”. ئالێره‌دا گوێمان له‌ قسه‌ی نوێ و شێوه‌ و سیمای نوێی گێرانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی 23ی حوزه‌یران و رۆژانی پاش 23ی حوزه‌یران ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌بێت له‌وه‌ تێبگه‌ین، پێش 23ی حوزه‌یران په‌یوه‌ندی پارتی و گۆڕان ئه‌ونده‌ له‌ژێر متمانه‌ی به‌هێز دابووه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ دا نه‌بوو، ئه‌وه‌ش بوو پارتی له‌سه‌ر داوایه‌كی نایاسایی گۆڕان رازی بوو به‌گه‌راندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوور كه‌ شه‌رعیه‌تی ده‌نگی 97 په‌رله‌مانتاری هه‌بوو، به‌ڵام ئایا بۆچی دۆخه‌كه‌ وای لێهات و گۆڕان له‌و متمانه‌ به‌هێزیه‌ی كه‌ له‌نێوان خۆیان و پارتی هه‌یانبوو 23ی حوزه‌یرانی كرده‌ ده‌رگایی سفر كردنه‌وه‌ی هه‌موو متمانه‌یه‌ك؟ ئه‌م  پرسیاره‌یه‌ كه‌ له‌چه‌ند سه‌رنجێك له‌ قسه‌كانی پێش 23ی حوزه‌یرانی گۆڕان به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت، كه‌ پێش 23ی حوزه‌یران گۆڕان به‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و به‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتبوو كه‌ دۆخی له‌ژێر فشاری زۆری یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ری دایه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ره‌چاوی دۆخی جه‌ماوه‌ری و فشاری یه‌كێتی بكرێت له‌سه‌ری، كه‌وایه‌ پێش 23ی حوزه‌یران فشار له‌سه‌ر گۆڕان بوونی هه‌بووه‌ له‌ سلێمانی، له‌وڵاشه‌وه‌، یه‌كێتی له‌ 30 حوزه‌یرانی دوو ساڵ پێشتری له‌ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا، گیرۆده‌ی هه‌ڵه‌ پێناسه‌یه‌ك ببوو، به‌وه‌ی گوایه‌ ئه‌م رۆژه‌ بۆته‌ هۆكاری كه‌م هه‌ڵچنینی ده‌نگ له‌ هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام 30ی حوزه‌یرانی یه‌كێتی و به‌كژداچوونێكی تووندی گۆڕان له‌ناو نانێكی گه‌رم بوو، كه‌ پاش هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌ست هێنانی 18 كورسی له‌لایان یه‌كێتی، یه‌كێتی به‌رده‌وام قه‌وانی ئه‌و تۆڵه‌یه‌ی لێده‌دایه‌وه‌، به‌وه‌ی له‌ناو نانێكی گه‌رم هه‌ڵم گرتووه‌، ئه‌و ئاماژانه‌ی كه‌ له‌ سیما و روئیای یه‌كێتی دا به‌رجه‌سته‌ ده‌بوو، ئه‌وه‌ بوو كه‌ یه‌كێتی ده‌یویست له‌و دووساڵه‌دا هیچ كه‌سێك نه‌پرژێته‌ سه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ كۆسپی یاسایی له‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، تا رۆژه‌كان نزیك نه‌بێته‌وه‌ و هیچ هه‌نگاوێك نه‌چێته‌ پێش بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان تووشی هه‌مان داوی 30ی حوزه‌یرانی خۆی بكات، خۆ ئه‌گه‌ریش نه‌یكات، دووساڵه‌ هه‌نگوینه‌یه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی ( گۆڕان و پارتی ) تێكده‌دات، تا ئاستێكی باشیش یه‌كێتی خۆی بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌ كردبوو، كه‌ گۆڕان بخاته‌ ناو ئه‌و نانه‌ گه‌رمه‌ی كه‌ وه‌ك تۆڵه‌ بۆ گۆڕان هه‌ڵگیرابوو، به‌ڵام گۆڕان له‌وه‌ تێگه‌یشت كه‌ به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ك هه‌نگاو ده‌نێت، یه‌كێتی چۆن خۆی لێ مه‌لاس داوه‌”.

گۆڕان كه‌ سه‌ره‌تا به‌ئاراسته‌ی گه‌رانه‌وه‌ی ده‌ستوور و له‌ده‌ستوور چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی یاسایی سه‌رۆكی هه‌رێم، هاته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام كه‌زانی كار له‌كار ترازاوه‌، به‌ئاراسته‌ی دۆخێكی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ ده‌روات، له‌دیمانه‌ی قسه‌ی نوێی جه‌عفه‌ر ئیمنكی دا به‌رجه‌سته‌ بوو، كه‌ گۆڕان له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌نده‌وه‌دا راچله‌كی دۆخی كوردستانی به‌ئاراسته‌ی خۆ ده‌رباز كردن له‌ تۆڵه‌ی 30ی حوزه‌یرانی یه‌كێتی تێكدا بۆ مانه‌وه‌ی خۆی به‌ دروست كردنی 23ی حوزه‌یران، لێره‌دا جه‌عفه‌ر ئیمنكی ده‌لێـ” یوسف محه‌مه‌د باش ده‌یزانی ئه‌و پرۆژانه‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌نجامیشی دا، بۆیه‌ ئاماژه‌ی باوه‌ر نه‌بوون به‌ بابه‌تێك و كردنی ره‌هه‌نده‌كانی پشتی رۆژێك یان 10 ساڵی تر ئاشكرا و روونشاد ده‌بێت به‌خه‌ڵك.

 

Back to top button