فراكسیۆنی یەكێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی رادەست ناكات

خواكوڕك

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادە نیە بچێتە ژێر باڵی پرسی رادەست كردنی پۆستی پارێزگار بە گۆڕان، سەرچاوەیەكیش دڵێت ئەمە دووڕووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێشان دەدات، چونكە گومان لە هەڵوێست و قسەكانیان دەكرێت.

بەگوێرەی زانیاریەكان دوێنی نەوشێروان مستەفا لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی دا كۆبۆتەوە، ئەمڕۆش بەهاوبەشی لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، و هەردوو فراكسۆنی یەكێتی و گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبۆتەوە. سەرچاوەیەكی میدیایی راگەیاندووە، كۆبوونەوەكە لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەڕێوەدەچێت، ئەم كۆبوونەوەش بۆ خۆئامادەكردنی رادەست كردنی پۆستی پارێزگای سلێمانیه‌ بە گۆڕان كه‌ بڕیاره‌ لە رۆژی پێنج شەممە 25ی ئاب ئه‌نجام بدرێت.

دوێنێ سەرۆكی فراكسۆنی یەكێتی لە پارێزگای سلێمانی ئەوەی ئاشكراكرد، كە نابێت گۆڕان بە بێ مەرسوومی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پارێزگار دابنێت، و دەبێت مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی بۆ دەربچێت. ئەگەرنا ئێمە ئامادەنین پۆستی پارێزگاری سلێمانی رادەستی گۆڕان بكرێت، چونكە بەم هەنگاوەی گۆڕان ئیدارەی پارێزگای سلێمانی دەچێتە دۆخێكی لاواز، نامانەوێت پۆستی پارێزگای سلێمانی ببێتە قوربانی بەرژەوەندی گۆڕان لە ململانێی سیاسی.

Back to top button