عەزیز وەیسی: دوو حاڵەت هەیە بۆ ئاگرەكەی شەوی رابردوو
دوای ئەوەی شەوی رابردوو كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی فەرماندەی زێرڤانی گری گرت بەو هۆیەوە چەند چەكێكی عەمبار كراو گڕیانگرت, فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی-ش دەڵێت “دوو كابینە بوە و پاشماوەكانی شەڕی داعشی تێدابووە”.
عەزیز وەیسی فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو كابینە بوو كە ئاگری گرت، دوو حاڵەت هەیە پێدەچێت شۆڕتی كارەبا بێت، یان بەهۆی گەرماوە گڕی گرتبێت، چونكە تایبەتبوون بە هەڵگرتنی پاشماوەكانی چەكدارانی داعش.
سەبارەت بە دەستگیركردنی كەسێك لەسەر روداوەكەش، وتی “هیچ كەسێك دەستگیرنەكراوە، چونكە شوێنەكە دورە دەستە و كەس ناتوانێت بچێت”.