د.نەجمەدین كەریم: پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكان، ریفراندۆم لە كەركوك دەپارێزن
دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی فەرماندەكانی پێشمەرگەو لێژنەی ئەمنی كەركووك بە سەرپەرشتی نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك كۆبوونەوە دوای كۆبوونەوە پارێزگاری كەركوك رایگەیاند: هێزە ئەمنییەكان پاراستنی ریفراندۆم دەگرنەئەستۆ.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ د.نەجمەدین كەریم لە پرێس كۆنفرانسێكدا رونیكردەوە، كە لە كۆبونەوەكەدا باسی بەهێزكردنی سەنگەرەكانی پێشمەرگە كراوە. وتیشی “پێویستە ئۆپەراسیۆنی حەویجە دەستپێبكات”.
پارێزگاری كەركوك راشیگەیاند: لە كۆبونەوەكەدا باسی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم كراوە و لە كەركوك ریفراندۆم دەكرێت، پێشمەرگە و پۆلیسی و ئاسایش ئەمنیەتی شارەكە لەو رۆژەدا دەپارێزن، كێشەی ئاڵای كوردستانیش لە كەركوك چارەسەركراوە و ئاڵا هەر بەرز بوە و بە بەرزیش دەمێنێتەوە.
د.نەجمەدین كەریم ئاماژەی بەوەشكرد، خەڵكی حەویجە توشی دۆخێكی خراپ بوون و پێویستە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی حەویجە دەستپێبكات، ئەگەر لە دوای تەلەعفەریش دوابخرێت ئەوا تاوانە بەرامبەر خەڵكی قەزاكە و كەركوك.