خواردنی بیبه‌ر ده‌بێته‌ هۆكاری پاراستنی چاو له‌ كزی و كه‌م بینین و ئاوی سپی

بیبه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ سه‌وزانه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ندین ڤیتامینی گرنگ، كه‌ پێویسته‌ رۆژانه‌ سودی لێوه‌ربگیرێت، له‌ تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ خواردنی بیبه‌ر ده‌بێته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی چاو بپارێزرێت له‌ نه‌خۆشی.

توێژینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی نوێی فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه‌ که‌ بیبه‌ر که‌ ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین “سی ” ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی مرۆڤ له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی دوورخستنه‌وه‌ی چاو له‌ توش بوون به‌ نه‌خۆشی

به‌ گوته‌ی پزیشکه‌کان بیبه‌ر چاو ده‌پارێزێت له‌ “ئاوی سپی “و هه‌روه‌ها تۆڕی چاو باشتر ده‌کات و چالاکتری ده‌کات ، له‌ هه‌مان کاتتدا پارێزگاری ده‌کات له‌ چاو دژی نه‌خۆشیه‌کانی تر و هه‌روه‌ها توش بوون به‌ که‌م و کورتی بینین و چاو کزی

Back to top button