خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان ئه‌گه‌ر زیانی له‌ كێشانی جگه‌ره‌ زیاتر نه‌بێ هاوتایه‌

 له‌ نویترین توێژینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان زیانه‌كانی ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێ له‌ جگه‌ره‌ ئه‌وا هیچكات كه‌متر نیه‌، كاریگه‌ری خراپ له‌ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ جێده‌هێڵێت.

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی روون کرده‌ۆته‌وه‌” که‌ خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان به‌ ده‌ر نین له‌ زیانگه‌یاندن به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌لکو زیانی ئه‌وان وه‌ک زیانی جگه‌ره‌ کێشانه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌” که‌ خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان ده‌وله‌مه‌ندن به‌ چه‌ند ماده‌یه‌کی زیان به‌خش که‌ خانه‌کانی له‌ش توشی نه‌خۆشی ده‌که‌ن و له‌ هه‌مان کاتتدا ئامێری به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌کان لاواز ده‌که‌ن

جگه‌ له‌مه‌ش رێژه‌یه‌کی زۆر شه‌کری تیایه‌ که‌ ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و توش بوون به‌ شه‌کره‌

Back to top button