رۆژنامه‌نووسێك داعش پرۆژه‌یه‌كی شیعه بوو بۆ له‌ناو بردنی سوونه
پاش رزگار كردنی ته‌له‌عفه‌ر له‌لایان هێزه عێراقیه‌كان، گومان له‌سه‌ر شێواز و پاشه‌كشه‌ی داعش له ته‌له‌عفه‌ر ده‌كرێت، رۆژنامه‌نووسێكیش ده‌لێت، له‌ئێستادا وێنای ده‌ركه‌وتنی داعش وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی شیعه، به‌جوانی ده‌رده‌كه‌وێت بۆ له‌ناو بردنی سوونه له عێراق و سوریا”.
عارف قوربانی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، دهنووسێـ”به‌درێژایی سێ ساڵی رابردووی شه‌ڕی داعش، سیناریۆی جۆراوجۆرمان بینی كه گومانی ده‌خسته سه‌ر ناسنامه رووكه‌شه‌كه‌ی داعش و ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی نیشان ئه‌داین كه داعش پرۆژه‌یه‌كه بۆ لێدانی سونه له عیراق و سوریا”.
هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شنووسێـ”هێشتا شتی زۆرتریش ماوون وه‌ك ئامانجی شاراوه و داعش له قۆناغه‌كانی تردا بۆ وڵاتگه‌لی ناوچه‌كه به‌دییان ده‌هێنێ و ده‌شنووسێـ”ته‌ماشای ئه‌م سیناریۆیه بكه‌ن له‌یه‌ك كاتدا داعش و سوریا و حیزبوڵای لوبنان رێككه‌وتن ده‌كه‌ن بۆ راگرتنی شه‌ڕ ده‌شنووسێت”له تهلهعهفهریش پێشتر لایه‌نه عیراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه 15000 چه‌كداری داعش له تهلهعهفهرن، ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندبوو كه هیچ ده‌روازه‌یه‌كیان نه‌هێشتۆته‌وه داعش بتوانێت هه‌ڵبێت”.
هه‌روه‌ها قوربانی ده‌شنووسێـ”تورکیاش پێشتر هەڕەشەی دەکرد ئەگەر حەشدی شەعبی بەشداری شەڕ بکات تەداخولی سەربازی دەکاتت و ئەویش بێ دەنگ بوو، ته‌لعه‌فه‌ر كه‌وته‌وه ده‌ستی هێزه‌كانی عیراق بێ ئه‌وه‌ی قوربانی بده‌ن و ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی داعشه‌كانیش بكوژرێن و بێ ئه‌وه‌ی خانوه‌كانیش بڕوخێن، هه‌مووشمان موسڵمان بینی خانووی به پێوه نه‌ماوه.
ته‌له‌عه‌فه‌ر تاكه قه‌زایه‌ك بوو له سوریا و عیراق كه به‌شێكی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه بون و كه‌وتبێته ده‌ستی داعش، هه‌ر شوێنێكیش داعش پێی تێخستبێ له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌ختكراوه، ته‌لعه‌فه‌ر تاكه شوێنه بێ زیان له‌داعش وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
ترسی زۆرم هه‌یه داعشه‌كانی ته‌لعه‌فه‌ریش گوێزرابێتنهوه بۆ ناوچه‌كانی كه‌ركوك و حه‌مرین و دوای وێرانكردنی ناوچه سونیه‌كانی عیراق و لاوازكردنی پێگه‌ی سونه، نه‌خشه‌كه‌یان بۆ وه‌ك سونهلێكردنی كوردبێت. هێشتنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ش له‌و نێوه‌نده‌دا بۆ ته‌واوكردنی سیناریۆكه‌یه