یەكێتی زحمەتكێشانی دابەش كرد
خواكوڕك
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بەشێك لە كادیرانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند و لەو حزبەوه چوونە ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان. بەگوێرەی وتەی ئەو كادیرانە، دەیانەوێت هاوسەنگی سیاسی بۆ هەرێمی كوردستان بگەرێننەوە بەم كارەی كردوویانه چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.
ئەمڕۆ چوار شەممە 24/8/2016 لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی بەشێك لەكادیرانی حزبی زەحمەتكێشان جیابوونەوەی خۆیان لە حیزبەكەیان ڕاگەیاند و هۆكارەكەشیان بۆ ئەوە گێڕایەوە، كە دەیانهوێت بچنە ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
لەبارەی پەیوەندیان به یەكێتیهوه، ئەو كادیرانە دەلێن، هیچ رێككەوتنێكیان لەگەڵ یەكێتی نەكردووه، بەڵام گفتوگۆ لەئارادایە بۆ رێكەوتن لەگەڵ ئەو حیزبە.
سەرچاوەیەك لە حزبی زەحمەتكێشان كە نەیوست ناوی ئاشكرا بكرێت دەلێت، ئەو كادیرانە خۆیان یەكێتی بوون لە هەڵبژاردنەكان دەنگیان داوە بە یەكێتی و گۆڕان، تا ئێستاش بۆ ئیمتیاز لەناو زەحمەتكێشاندا مابوونەوە. بەڵام لەئێستادا بەرژەوەندی ئەوان جێگای بۆتەوە لەناو یەكێتی، بۆیە بە یەكجاری چوونەتە ناو ئهو حزبهوه. ههروهها دەشڵێتة ئەمەش وەكو هەڵمەتی دوو لەتكردنی زەحمەتكێشان پێشاندرا لەلایان یەكێتی. بەڵام لەبنەرەتدا یەكێتی پاڵهپهستۆی زۆر دهخاته سهر حزبەكەمان بۆ ئەوەی بچینە ناو یەكێتی.