میدیای فه‌رمی یه‌كێتی: پاشه‌كه‌وتی مووچه نامێنێت
كوردستانی نوێ ئۆرگانی فه‌رمی یه‌كێتی له‌زاری عیزه‌ت سابیر ئاشكرای كردووه، كه پاشه‌كه‌وتی مووچه نامێنێت، ده‌شلێـ له رۆژی 1ی 1ی 2018 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سیسته‌می مووچه‌ی نوێ پێدانی مووچه‌ی په‌یره‌و ده‌كات، به‌مه‌ش پاشكه‌وتی مووچه نامێنێت”.
ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی به ئۆرگانی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راده‌گه‌ێنێت” کە لە دوای ئەو بەروارەوە، مووجەی بنەڕەتی و دەرماڵەکانی خـێزان و منداڵ، پیشەیی، مەترسی، بڕوانامە، ئەندازیاری و پزیشکی بەسەر فەرمانبەرانی کوردستاندا دابەش دەکرێت.
شایانی باسه، بەهۆی بڕینی بەشەبودجەی کوردستان بە بڕیاری نوری مالیکی لەساڵی 2013ـەوە، شەڕی دژی دەوڵەتی تیرۆریستی داعش، نزمبوونەوەی نرخی نەوتی جیهانی و هاتنی زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارەی عێراقی، قەیرانی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرته‌وه، ئه‌مه‌ش بوو لە رۆژی 1/1/2016ـەوە بە ناوی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، بەشێک لە مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی لای خۆی گڵ داوەتەوە.