ناتانیاهۆ:ئێران لە سوریا قبوڵنەکراوە

 
لە میانەی دیداری لەگەڵ سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان،بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئێران مەبەستیەتی چەند پێگەیەک لە سوریا تایبەت بە موشەکی دوورهاوێژ دروست بکات تا لەو ڕێگەوە بتوانێت ئامانجەکانی لە ناو ئیسرائیلدا بپێکێت.
 
هاوکات سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باسی لە بوونی ئێران کرد لە سوریاو لوبنان و ڕایگەیاند ئەوە قبوڵکراو نیەو دەبێت ڕێی لێبگرێت.
 
لەسەرەتای سەرهەڵدانی داعش و جەنگی ناوخۆیی لە سوریا،لە پێناو مانەوەی ئەسەد لەسەر کورسی دەسەڵات،حکومەتی ئێران بە هەموو توانایەوە بەرگری لە ئەسەد دەکات و لە پەنای ئەوەشدا ناوە ناوە هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و ئیسرائیلیش لەبەرەمبەردا چەند جارێک پێگەی چەکدارانی نزیک لە ئێران لە ناوخۆی سوریا بۆردومان دەکات.
 
Back to top button