هێمن هه‌ورامی هۆكاری داواكاری دواخستنی ریفراندۆم ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر، زانكۆی جیهان كۆنگره‌یه‌كی له ژێر ناونیشانی “كۆنگره‌ی نه‌خشه‌رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له روانگه‌ی زانسته‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی” سازكرد كه تیایدا به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوون، هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له پانێله‌كه‌دا رایگه‌یاند” ئه‌وانه‌ی داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ئیداره‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌ده‌ربنێنن و كورد په‌رته‌وازه بكه‌ن”.
هێمن هه‌ورامی وتی “ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رئاستی ده‌ره‌وه پێیانوایه ده‌بێت ریفراندۆم دوابخرێت، ئه‌وا ده‌یانه‌وێت ئێمه لاوازبكه‌ن تاوه‌كو خۆیان به‌هێز ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وكات پێمان ده‌ڵێن ئێوه مافی ریفراندۆمتان نییه و له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بڕۆنه ده‌ره‌وه. نه‌بوونی ده‌ردی ده‌وڵه‌ت وایكرد ئێمه سه‌روه‌ریمان نه‌بێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی قوڵدابین، ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تمان نه‌بوو سه‌ركه‌وتوونه‌بووین و نه‌مانتوانی ده‌ستوور و زمانێكی ستانداردمان هه‌بێت، نه‌ماتوانیوه به‌شداربین له كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، لێره‌دا كه ده‌ڵێین ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كرێت بۆئه‌وه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و گرفتانه بده‌ینه‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا هاتووه‌ته پێش”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی نه‌درێت ئه‌وا پریشكی ئاگره‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی “ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆمان نه‌ده‌ین، ئه‌وا پریشكی ئاگره‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ر ئێمه‌ش ده‌كه‌وێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ئه‌رێنی ده‌بینن و پێیوایه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه نابێت و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، هێمن هه‌ورامی وتی “كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به نه‌رێنیی نابینین و ده‌توانرێت گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵام له‌و چوارچێوه‌یه‌ش ده‌توانین هه‌ندێك خاڵی ئه‌رێنی تێیدا ببینین، بۆ نموونه له میانی سه‌ردانیكردنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری فه‌ره‌نسا، وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یگوت كه ئه‌گه‌ر ئێوه به‌رده‌وام بن له‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، ئه‌وا ئێمه هه‌موو هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان راده‌گرین، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یگوت ئه‌گه‌ر وڵاتانی دیكه په‌لاماری ئێوه‌یان دا ئه‌وا ئێمه نایه‌ینه‌سه‌رخه‌ت، به پێچه‌وانه‌وه، وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا وتی: ئه‌گه‌ر كوردستانی عیراق خوازیاربێت سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌وا ئێمه‌ش خوازیارین په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانمان فراوانتر بێت. وتیشی ئێمه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان له‌گه‌ڵتان ده‌بین هه‌روه‌ك چۆن له شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ ئێوه‌بووین ئه‌وا له ئاشتیشدا له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌بین”.
هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌ی به هاتنی مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی “راسته توركیا و ئێران هه‌ڵوێستیان روونه، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان به ئاشكرا وتی نه سنوور داده‌خرێت و نه په‌یوه‌ندی ئابووری كۆتایی پێ دێت”.
سه‌باره‌ت به دواخستنی پرسی ریفراندۆمیش، هێمن هه‌ورامی وتی “شاندی باڵای ریفراندۆم بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی چووه‌ته به‌غدا و بۆ وه‌رگرتنی پله و پۆست نه‌بووه، پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر بێ بنه‌ماش هه‌یه كه گوایا ریفراندۆم دواده‌خرێت، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه ده‌توانین پرۆسه‌كه پێشبخه‌ین، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین دوایبخه‌ین”.
بابه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه بوو كه سه‌باره‌ت به‌م ته‌وه‌ره‌ش، هێمن هه‌ورامی وتی “له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ریفراندۆم لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم داوایان له پارتی كرد له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، هه‌ندێك زیاتر نه‌رمیی بنونێنێت و له‌به‌رامبه‌ردا ئێمه هه‌موو مه‌رجه‌كانمان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵگرتوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی دیاریكراو مه‌رج دابنێته‌وه، ئه‌وا ئێمه داوای هه‌ڵوێست له پارته سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، چونكه ناكرێت پرۆسه‌كه به‌هۆی كه‌لله‌ره‌قییه‌وه بوه‌ستێت”.