نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی توركی وه‌ڵامی توونده‌ی ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌داته‌وه
ئاسڵی ئایدن تاشباش نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی توركی له رۆژنامه‌ی جمهوریه‌تی توركی وه‌ڵامی تووندی ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵی سه‌رۆكی پارتی ره‌گه‌ز په‌رستی توركیا مه‌هه‌په ده‌داته‌وه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ریفراندۆم و له وتارێكدا دهنووسێـ” له دوای هه‌ڵبژاردنی 2015وه، توركیا یه‌كێك له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كانی لاوازی دیموكراتییه، بۆیه سه‌ربه‌خۆبوونی هه‌رێمی كوردستان به تۆ چی؟ بۆچی توركیا ده‌خه‌یته ناو شه‌ڕێكه‌وه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپه؟
پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵی سه‌رۆكی مه‌هه‌په رایگه‌یاندبوو” ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بێته هۆكاری شه‌ڕێكی گه‌وره، ئاسڵی ئایدن تاشباش له وتارێكی دا له رۆژنامه‌ی جمهوریه‌تی توركی پێیوایه كه مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له خۆیه‌وه بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نه‌خستووه‌ته به‌ر باسه‌وه، به‌ڵكو له ده‌ستووری عێراقدا ئه‌و مافه به كورد دراوه داوای سه‌ربه‌خۆیی بكات، به تایبه‌ت میلله‌تی كورد له سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن‌دا رووبه‌رووی چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژی بوونه‌ته‌وه كه زیاتر له 100 هه‌زاریان لێ كوژراوه، هه‌روه‌ها ره‌خنه له باخچه‌لی ده‌گرێت به‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ستراتیژییه‌تێكی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا، هه‌روه‌ها ده‌ستی خستووه‌ته ناو ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و دیموكراتییان به ته‌واوی له توركیا رووخاندووه، كه‌چی دێت ده‌ست له كاروباری كورده‌كان وه‌رده‌دات و ئه‌و مافه‌ی به پێی ده‌ستوور پێیاندراوه پێشێلی ده‌كات و داوا ده‌كات هێرشیان بكه‌ینه سه‌ر.
هه‌روه‌ها نووسه‌ر پێشی وایه ده‌بێت توركیا په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت بۆیه نابێت دژایه‌تی بكات. به‌ڵام باخچه‌لی ئێستە ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه نه‌هێڵێ و بیگوازێته‌وه بۆ شه‌ڕكردن، بۆیه گرنگه مێژوو باش بخوێنێته‌وه تا واز له كوردۆفۆبی بهێنێت،باس له‌وه‌ش ده‌كات كه كورده‌كان مافی خۆیانه ببنه ده‌وڵه‌ت و هه‌موو ئه‌و كهرهستانهشیان هه‌یه كه ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌تی، نموونه په‌رله‌مان، پاره، هێز و بانكی ناوه‌ندی، تاكه شتێك كه هه‌رێمی كوردستانی به عێراقه‌وه به‌ستبووه‌وه، نه‌وت بوو، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش پچڕا و ئێستە بۆ خۆیان سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی خۆیان ده‌فرۆشن.
ئه‌سڵی ده‌ڵێت عێراق له هه‌موو به‌ڵێنه‌كانی بۆ كورد پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه، ته‌نیا به‌ڵێنی شه‌ڕی تایه‌فی و نانه‌وی ئاژاوه‌ی بردووه‌ته سه‌ر، بۆیه حاڵ وا بێت، كێ پێی ناخۆشه كورده‌كان جیاببنه‌وه و ببنه خاوه‌نی وڵاتی خۆیان؟