په‌كه‌كه: سوكایه‌تی به‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی یه‌كێتی له سلێمانی ده‌كات. ده‌بێت مه‌منوون بن
دیار غه‌ریب ئەندامێكی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، رایدهگهێنێت، ده‌بێت توركیا مه‌منوون بێت ده‌ستگیركراوه‌كان له میدیاكاندا پێشان نهدراوهن، ده‌شلێـ” دەبێ یەكێتی دەستخۆشی لە پەكەكە بكات رێگای نه‌داوه یه‌كێتی تووشی ئابڕووچونێكی مه‌زن ببێت،
ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژ به‌ر له‌ئێستا چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌مووچاو پێچراوی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی توركیایان له‌قه‌زای دوكانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی دەستگیركرد و ئەو كەسانەیان بە ئەندامی دەزگای میتی توركیا لە قەڵەمدا، بەو ھۆیەوە حكوومەتی توركیا بەھرۆز گەڵاڵی، نوێنەری یەكێتی لە توركیا رەوانەی ھەرێمی كوردستان كردەوە و یەكێتی لەو بابەتە بە بەرپرس دەزانێت ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماجڤاكێن كوردستان ده‌لێـ”، ئەو كەسانەی لە دوكان دەستگیركراون میتی توركیان و دەبێ تورکیا مەمنون بێت کە دەستگیرکراوەکانی لە میدیاکانەوە پێشان نەدراون، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ “په‌كه‌كه ده‌توانێت ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی میت كه خواستویانه سنووری ئیداره‌ی سلێمانی بكه‌نه جێگه‌ی پلاندانان بۆ كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون و دیارترین به‌رپرسانی په‌كه‌كه تیرۆر بكه‌ن، بكاته هه‌واڵ و له راگه‌یاندندا بڵاوی بكاته‌وه، كه ئه‌وه‌ی نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌بووه كه خه‌ڵكی كوردستان په‌نجه‌ی تاوان بۆ یه‌كێتی و به‌رپرسانی ئیداره‌ی سلێمانی درێژ نه‌كه‌ن، ئێستاش ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌توانێت لە راگەیاندنەكان بڵاوی بكاتەوە”.
دیار غەریب راشیگەیاندووە: “ده‌بێت یه‌كێتی ده‌ستخۆشی له په‌كه‌كه بكات كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای پووچه‌ڵ كردوەته‌وه و رێگای نه‌داوه یه‌كێتی تووشی ئابڕووچونێكی مه‌زن ببێت، هه‌روه‌ها داوا له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بكات كه هه‌رچی دیبلۆماتی توركیایه له سنووری سلێمانیدا بیاننێرێته‌وه بۆ توركیا و كاری سه‌رجه‌م كۆمپانیا توركییه‌كان رابوه‌ستێنێ، دەبوایە یه‌كێتی خۆی نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆی بانگ بكردایه‌ته‌وه”.