داوا دهكرێت خۆپێشاندانی سهرتاسهری لهكوردستان ئهنجامبدرێت بۆ ریفراندۆم
ئهمڕۆ دووشهممه28ی 8ی 2017 ههشتاو شهش(86) كهسایهتی و ڕۆشنبیری كورد لهچوارچێوهی ڕاگهیهنراوێكیان له ژێر ناونیشانی(بەرەو سەربەخۆی وهەڵاتنی خۆری ئازادی کورد ) بڵاوكردووهتهوه و تیایدا ههڵوێستی خۆیان لهبارهی پرسی سهربهخۆیی كوردستانهوه ڕاگهیاندووه كه سهرهڕای پشتگیریكرنی پرسهی ڕیفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستان داوای تەبای و یەکڕێزییش له لایهنهكانی ههرێمی كوردستان دهكهن.
له راگهیاندراوێكدا كه وێنهیهك بۆ خواكوڕك نێردراوه،دەنگدان بۆ سەربەخۆیی، پشتیوانی و لایەنگریی لەچ تاک و حزبێک نییە، هاوکات دەبێ پشتگیری و پەسنی هەرکەسێ بکرێت، جاڕی سەربەخۆیی دەدا و، بڕیاریداوە بندەستیی خۆی و نەتەوەکەی بە شوورەیی و تاوان بزانی”.
ئهمهی خوارهوه دهقی ڕاگهیهنراوهكهیه:
بەرەو سەربەخۆی وهەڵاتنی خۆری ئازادی کورد
هەڵوێستی ژمارەیەک لە هاوبیرانی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانی کوردستان،
لەبارەی راپرسیی باشووری کوردستانەوە!
هاونیشتمانیانی بەڕێز!
خەبات و قوربانیدانی سەدساڵی رابردووی گەلەکەمان بەگشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتیی پێیناوەتە قۆناخێکی گرنگ و چارەنووسسازەوە. گۆڕانکارییەکانی چارەکەسەدەی رابردووی رۆژهەڵاتی ناڤین، کوردستانی هێناوەتەسەر ”دووڕێیانی مان و نەمان”. نەتەوەی کورد لەم دۆخە پڕمەترسی و هەستیارەدا پێویستی بە تەبای و یەکڕێزیی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم قۆناخە گرنگ و چارەنووسازە بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنێ، زنجیری کۆیلەتی ببپسێنێ و، ببێت بە خاوەنی نیشتمانی هەزارنسالەی تەژی لە کارەسات و قوربانیدان و ماڵوێرانیی.
ئەنجامدانی راپرسیی بۆ سەربەخۆیی، تاقیکردنەوەیەکی گرنگ و مێژووییە بۆ رۆشنبیران و چینی خوێندەوار و سەرجەم جەماوەری کوردستان، دوای لانیکەمی سەتساڵ جێنۆسایدی نەتەوە و خاک و کانزا و مێژووی و بێڕێزیکردنی بێئەژمار و پێشلکردنی کەرامەتی، چەن لە ئازادی و رزگاریی تێگەیوە؟
ئەنجامدانی راپرسیی بۆ سەربەخۆیی هاوکات تاقیکردنەوەیەکی مێژووییشە بۆ سەرۆکایەتیی سەرجەم حیزبەکانی کوردستان، چەن بڕوایان بە درۆشم و بەرنامەی حیزبەکانیان هەیە، کە سالانێکی زۆر لەپێناو هاتنەدییان گەلی کوردیان کرد بەگژ داگیرکەرانی پڕچەک و دڕندەی دا!
دەنگدان بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی و مێژوویی هەموو تاکێکی کوردە، لەسەروویانەوە هاوبیرانی نەتەوەیی کە ساڵانیکی زۆر تێکۆشین و لە سەختترین سالانی حیزبپەرستی و شەڕی براکوژی و پاوانخوازی و پارەپەرستی و شەڕی شار و ناوچەگەرێتیی تاکوو ئیمڕۆ کەسایەتیی خۆیان پاراست، بیری پیرۆزی رزگاریی کوردستانیان بە زیندوویی راگرت و هەزاران رۆڵەی کوردیان پێگەیاند. دەنگدان بۆ سەربەخۆیی، پشتیوانی و لایەنگریی لەچ تاک و حیزبێک نییە، هاوکات دەبێ پشتگیری و پەسنی هەرکەسێ بکرێت، جاڕی سەربەخۆیی دەدا و، بڕیاریداوە بندەستیی خۆی و نەتەوەکەی بە شوورەیی و تاوان بزانی!
لێرەدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، دەنگدانی جەماوەری تینووی ئازادی و سەربەخۆیی، نەکەن بە قوربانی ساتوسەودای سیاسی و بازرگانی لە گەڵ بەغدا. چۆنکە ئەوکات نەک هەر متمانەی جەماوەر بۆ ئەم پرسە مەزن و پیرۆزە لەدەستدەدەن، بەڵکوو بەکارهێنانی ئامانج و بەرژەوەندیی گشتیی نەتەوەی کورد بۆ هەر مەبەستێکتر جگە لەسەربەخۆیی، خزمەتکردنی ئاشکرایە بە داگیرکەران و بە تاوانی گەورەی مێژویی و مرۆڤی و نەتەوەیی لە قەلەمدەدرێت.
داوا لەو مرۆڤە دڵپاکانە دەکەین لە دەوری ”جوولانەوەی نا لەئێستا بۆ سەربەخۆیی” کۆبوونەتەوە، خەبات بۆ لەنێوبردنی گەندەڵیی، تەنیا لە کوردستانێکی سەربەخۆدا دەکرێ، نەک لە بندەستبوونی نەتەوە و داگیرکراویی نیشتمانەکەمان. خۆتان دووربگرن لەو دەستەتێکدەرانەی لەلایەن رژێمەکانی داگیرکەری ترکیا و ئێران و عەرەبەهاودەستەکانی شیعەیان لە بەغدا، لەنێوتاندا بلاوکراونەتەوە. بە دڵنیاییەوە، دوای دامەزراندنی دەولەتی سەربەخۆی کوردستان، دەنگی ئێمە و هەموو رۆشنبیران و ملیۆنان جەماوەری زەحمەتکێش لە پاڵ دەنگتاندەبێت بۆ نەهێڵانی گەندەڵی و هێناسەرکاری دەوڵەتێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو، کە تێێدا مرۆڤی کورد لەسەر خاکی خۆی هەست بە ئاسایش و سەربەرزی و ئازادی و خوشگوزەرانی بکات.
داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین: ڕێز لە بڕیاری جەماوەری باشووری کوردستان، بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆ بگرێت و بە کردەوە، پشتیوانی سەرخستنی ئەم پرسە گرینگ و مێژووییە بێت.
لە کۆتاییدا داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، حەفتەیەک دیاریبکەن بۆ پشتیوانیکردنی راپرسیی لەلایەن جەماوەری کوردستان لەدەرەوە و لەنێوخۆی وڵات، بەڕێخستنی خۆپێشاندانی سەرتاسەریی، داخوازیی رەوای گەلی کوردستان پێشکێشی نووسینگەی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمانی ئۆرووپا، پەرلەمانی وڵاتانی ئەندام و نائەندام لە ئۆرووپا و کۆنگریسی ئەمریکا بکرێت.
یەکگرتووییمان دەستەبەری سەرکەوتنماندەکات.
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی!
سەرکەوێ خەباتی یەکگرتووی گەلی کوردستان لەپێناو دامەزراندنی کوردستانێکی ئازاد و دێمۆکرات و سەربەخۆ!
25/8/2017
…………..
واژۆ لەلایەن:
1- دوکتۆر حسێن خەلیقی شاری ستۆکهۆڵم وڵاتی سوید
2 – پارێزەر کامیل ژیر شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان.
3- حەکیم کاکە وەیس شاری کەرکووک باشوری کوردستان
4- حەمەڕەشی هەرەس شاری سلێمانی باشووری کوردستان
5- کەریم رۆژ شێری سلێمانی/ باشووری کوردستان
6 – نیهاد سەراج سلیمانی
7- پشکۆ ئەمین شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
8 – سیروان کاوسی شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
9- کەمال غەریب شاری ئامستردام وڵاتی هۆلاند.
10- فەرهاد عەبدولحەمید سلێمانی/ باشووری کوردستان
11- سیروان ساڵح رەشید شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
12 – نادیە ئەحمەد سوران کۆلن /ئەلمانیا
13- سمکۆ عەلی شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
14 – بەختیار شەممەیی هۆڵەندا.
15- هەڵۆ بەرزنجی شاری بەرلین وڵاتی ئەڵمانیا.
16- نووری کەریم ولاتی ئەڵمانیا
17 -. مەلا مەجید پاڵانی شاری لیلەسترۆم وڵاتی نۆروێژ
18- ئارام عەبدوڵڵا شەریف شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ.
19- یۆنس حەمەد شاری هەوڵیر باشووری کوردستان
20- قەیس بلباس شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
21- شوان بەرزنجی شاری درامێن وڵاتی نۆروێژ
22- محەممەد قورئانی شاری لەندەن ، بریتانیا
23- عیماد عەلی سلێمانی/ باشووری کوردستان
24- نێعمەت کاوسی شاری لەندەن لە کانادا.
25- کەژاڵ مەرزبان شاری ترۆندهایم/ نۆروێژ.
26 – عەبدۆڵڵا حەدیسی شاری لەندەن کانادا.
27- ئەیووب رەحمانی لە وڵاتی سویس.
28- نەریمان گۆمەیی کۆپێنهاگن/دانمارک
29 – کامەران ئەحمەد شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
30 – ئاری حەمە کەریم لەندەن بەریتانیا
31 – فۆئاد حەمەمین سەراج سلێمانی/ باشووری کوردستان.
32 – بەختیار شابان بەرلین/ ئەڵمانیا
33 – فریاد شێخ حسێن سلێمانی/ باشووری کوردستان
34 – کوردۆ محەممەد مەولوود ستۆکهۆڵم/ سوید.
35 – عومەر فارس/ وڵاتی هۆڵاند.
36 – شوان ئاشنا سلێمانی/ باشوری کوردستان
37 – ئارام عومەر رەشید شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
38 – گۆران دەرگەزەنی بریتانیا
39 – هاوڕێ بەهاری وڵاتی نۆروێژ.
40 – رێبوار نەڵاسی ولاتی بلژیک
41- ئەحمەد فەرەج محەممەد بەگی بابان شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
42 – فەرەیدوون قادر هانۆڤەر/ ئەڵمانیا
43 – توانا ئەحمەد سۆران شتۆتگارت/ ئەڵمانیا.
44 – روودی چالاکیی شاری ئۆسلۆ/ نۆروێژ
45 – فەلاح شێخ رەوف وڵاتی سوید
46 – ئالان سیوەیلی شتوتگارت/ ئەڵمانیا
47 – .حسەین جاف سلیمانی/ باشووری کوردستان
48 – بەریزعەلی شۆڤیل سوید ستۆکهۆلم
49 – دوکتۆر کاوە رەزا سلێمانی/ باشووری کوردستان
50 – رەزا حەمە فەرەج وڵاتی ئەڵمانیا/ کۆلن
51 – نادیە ئەحمەد سوران وڵاتی ئەڵمان /کۆلن
52 – بێستوون ئازاد وڵاتی سوید
53- دڵشاد عەلی حەسەن شاری داندفیوورد/ نۆروێژ
54- دابان دڵشاد حەسەن شاری ساندفیوورد/ نۆروێژ
55- جەبار عومەر ئەڵمانیا
56- شۆرش بەرزنجی لە ئەڵمانیا
57- حەسیبە ئەمین شێری بەرلین/ ئەڵمانیا
58- درەخشان ئەمین شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
59- بەرزی پشکۆ شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
60- ساسان خەبات لە ولاتی هۆلاند
61- لاس ئاری لە لەندەن بەریتانیا
62- لەنیا ئاری لە لەندەن بەریتانیا
63- ئاری ئەفراسیاو شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
64- عوسمان تەوفێق شێری بەرلین/ ئەڵمانیا
65- نەریمان ئەحمەد ولاتی سوید
66- خەبات جەمال رەفعەت شاری ستۆکهۆڵم/ سوید
67- زانا حسێن لە بریتانیا
68- ئەمین ئیسماعیلزادە لە ئەڵمانیا
69- نادر تەوحیدی شاری سەردەشت/ کوردستان
70- فەلاح کرێکار شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
71 – بینای ئەمین بەرلین ئەلمانیا
72 – ئەمین وەیسی شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
73 – لانە شوان شاری یەنشۆپینگ وڵاتی سوید.
74 – سۆران کاوسی شاری یەنشۆپینگ وڵاتی سوید
75 – دوکتۆر هۆگر مامۆستا لە زانستگەی سلێمانی
76 – شوان خوشناو مامۆستای زانستگە لە هەولیر
77 – سەی کەمال ئیبراهیم هەولێر/ باشووری کوردستان
78 – سۆران کوردی سلێمانی/ باشووری کوردستان
79 – تامان شاکر هەولێر/ باشووری کوردستان
80 – ئەحمەد نەسرەدین رەسووڵ دەربەندیخان/ باشووری کوردستان
81 – بێلان نەوزاد ستۆکهۆڵم/ سوید
82 – ژووان نەوزاد ستۆکهۆڵم/ سوید
83 – بڵند نەوزاد ستۆکهۆڵم/ سوید
84 – ئیلهام محەممەد سەعید ستۆکهۆڵم/ سوید
85 – لەتیف رەوف مارف ستۆکهۆڵم/ سوید
86 – لانە لەتیف ستۆکهۆڵم/ س